* لە ماڵی قسەکەری حکومەت؛ بڵێی بیخەنە سەر NRT خۆشە.
* کچەکەی گیڤارا؛ لێی بپرسیت بڵێی باوکت چەندی پارە بۆ بەجێ هێشتوویت؟
* مودیری رووداو؛ داوای ئەرشیفی راپەڕینی لێ بکەی.
* عەمار حەکیم؛ ناوت ئوسامە بێت و قەلێکی بە دیاری بۆ ببەیت بڵێی ئەم عەلی شیشەم بۆ هێناویت.
* عەزیز شاروخی؛ لە بەرچاوی ئەودا مەقام بڵێی.
* گەڵامێو؛ بەراوردی بکەی بە سڵق.
* رانجڕۆڤەر؛ بتەوێ بە (کیا) پێشی بدەیتەوە.
* ئۆرهان پامۆک؛ بڵێی بە کام رۆمانی کوردی سەرسامیت.
* رێگەی کەلار: حەفتەیەک سەیارە تیایدا دەعم نەکات.
* سەیارەی ئاسایش: لە ترافیک لایتدا بوەستێ.
* زمانی کوردی: ژمارەی چالاکییەکانی ئەکادیمیای کوردستانی لێ بپرسیت.
* شێخ رەزا: لە حزوریدا مەدحی ئەولادی ئەم عەصرە بکەی.
1,219 جار بینراوە