سەرەکی » زانست » دەرمانێكی نوێ بۆ چارەسەركردنی تووشبوانی كۆرۆنا

دەرمانێكی نوێ بۆ چارەسەركردنی تووشبوانی كۆرۆنا

كەشتیی نوح

توێژەرە ئەمریكاییەكانی كۆمپانیای (میرك) ئاشكرایانكرد، بەم دواییە توانیویانە بە هاوكاریی تاقیگەی (ریدگباگ بایۆر)ی ئەمریكایی دەرمانێكی نوێ بدۆزنەوە كە دەتوانێت رووبەڕووی ڤایرۆسی كۆرۆنا ببێتەوە و دەرمانەكەش وەك زۆر دەرمانی تر لە رێگەی دەمەوە بەكاردێت.

هەرچەندە (میرك) لە كۆتایی كانونی دووەمی ئەمساڵدا كارەكانی گەشەپێدانی دوو ڤاكسینی كۆرۆنای راگرت، بەڵام توێژینەوەكانی بەردەوام بوون لەسەر گەشەپێدانی دوو چارەسەر یەكێكیان دەرمانی (مۆلۆپیرافێر)ە.

وتەبێژی كۆمپانیاكە لە لێدوانێكیدا ئەوەی ئاشكراكردووە كە توانیویانە هەنگاوی باش بنێن بۆ گەشەپێدانی ئەو دەرمانە كە هێشتا چەند قۆناغێكی تاقیكردنەوەی ماوە، بەڵام لە قۆناغەكانی سەرەتاوە كاریگەریی باشیی هەبووە بۆ كەمكردنەوەی مەترسیی ڤایرۆسەكە لەسەر نەخۆشەكان.

لە كۆبوونەوەیەكی گەشەپێدەرانی ئەو دەرمانەشدا لەگەڵ پسپۆڕانی نەخۆشییە درمەكان، ئەو توێژەرانە ئەوەیان راگەیاندووە كە دەرمانەكەیان توانیوێتی لە ماوەی پێنج رۆژدا باری نەخۆشییەكە لەسەر ئەو پێنج نەخۆشە كەم بكاتەوە كە وەك خۆبەخش بەشداریی تاقیكردنەوەكانیان كردبوو.

جێگەی باسە كۆمپانیای(میرك) كار لەسەر چارەسەرێكی دیكەش دەكات بە ناوی ( MK71). گەشەپێدەرانی ئەو دەرمانەش دەڵێن: «بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەكانی تاقیكردنەوە كلینیكییەكان ئەو دەرمانە بە رێژەی (%50) مەترسیی لاوازبوونی كۆئەندامی هەناسەی ئەو نەخۆشانەی كەم كردۆتەوە كە لە نەخۆشخانەكان ماونەتەوە و ئاستی قورسیی نەخۆشییەكەیان مامناوەندییە.

لە چەند مانگی رابردووەوە زۆربەی كۆمپانیا گەورەكانی دەرمان لە جیهاندا پێشبڕكێیانە بۆ دۆزینەوەی ڤاكسینێكی تەواو و کاریگەر بۆ روبەڕوبوونەوەی پەتای (كۆڤید – 19)، بەڵام هەوڵەكان بۆ گەشەپێدانی دەرمانێك بۆ هەمان مەبەست زۆر سنووردارن.

سەرچاوە:Ghadi news

 444 جار بینراوە