سەرەکی » زانست » سوودە گرنگەكانی كولەكە

سوودە گرنگەكانی كولەكە

پزیشکێکی بواری زانستە خۆراكییەكان رایدەگەیەنێت خواردنی كولەكەی گەورە هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی گوشاری خۆێن كەم دەكاتەوە.

خاتوو میغان بیرد پزیشکی بواری زانستە خۆراکییەکان ئاماژە بەوە دەكات بڕی 31 میلیگرام لە ڤیتامین C لەم بەها خۆراكییەدا هەیە كە یارمەتی زۆربوونی خڕۆكە سپییەكان دەدات بۆ بەرەنگارەبوونەوەی بەكتریا‌ و ڤایرۆسەكان.

بیرد دەڵێت: مادەی بیتا كارۆتین لەناو ئەم جۆرە لە كولەكەدا هەیە كە یارمەتیدەری خڕۆكە سپییەكانە بۆ بەرەنگاربوونەوەی نیشانەكانی نەخۆشییەكان كە رۆڵێكی سەرەكی دەگێڕێت بۆ كەمكردنەوەی هەوكردن‌ و رێكخستنەوەی سیستمی بەرگریی لەش.

راشیگەیاندووە کە كاتێك مادەی بیتا كارۆتین لە لەشدا دەگۆڕێت بۆ دروستكردنی ڤیتامین A ، چاوی مرۆڤ لە مەترسی‌ و نەخۆشکەوتن دەپارێزێت.

هەروەها دەوڵەمەندبوونی كولەكە بە پۆتاسیۆم وادەكات لەگەڵ كارۆتینات‌ و بیتا كارۆتین‌ و لۆتین‌ و زیاكسانسین هاوكاربن بۆ ئارامبوونەوەی دیواری ریشاڵە خۆێنبەرەكان كە هۆكارن بۆ گەڕانەوەی گوشاری خۆێن بۆ دۆخی سروشتی خۆی. هەروەها خواردنی ئەم جۆرە لە كولەكە بە كەمی، نابێتە هۆی بەرزبوونەوەی رێژەی شەكر لە لەشدا ‌و مەترسی لەسەر تووشبون بە شەكرە‌ و نەخۆشیەكانی دڵ نییە.

روسیا الیوم

 162 جار بینراوە