سەرەکی » راپۆرت » ئامادەکردنی:بورهان ئەمین » شەڕی عەفرین پێکەوەژیانی تورک و کوردی قورسترکردپەڕە 3

شەڕی عەفرین پێکەوەژیانی تورک و کوردی قورسترکرد

لەدوو هەفتەی ڕابردودا لەگەڵ دەستپێکردنی هەڵمەتی داگیرکاری تورکیا بۆسەر عەفرین، میدیای ئەڵمانیا بەچڕوپڕی لەسەری دەنوسێ و لەگەڵ نیشاندانی پانۆرامای سەرکەوتنی هێزەکانی پەیەدەو ژنە شەڕڤانەکان لەم شەڕانەدا، دیمەنە تراژیدیاییەکانی خەڵکەکەو دڕندەیی جەندرمەی تورک و بێنازی و بێتاوانی مناڵانی ئەو شارەو پیشێلکاریەکانی ئەو سوپا زەبەللاحە دەخاتەڕوو کە یاساو ڕێساکانی جەنگیان بەزاندووەو بەهەر شێوەیەک بێت دەیانەوێ خۆیان بەسەر ئەو شارەدا زاڵ بکەن.

سیاسەتێکی شەڕەنگێزانە
لەیەکێک لە ڕاپۆرتەکانی پێگەی شپیگل ئۆنلاینەدا باس لە سیاسەتی پارتی دادو گەشەپێدان کراوە لەناو خۆی تورکیا، ڕەنگانەوەی خراپی ئەو شەڕە بەسەر داهاتوو و پێکەوەژیان و ئاشتی و برایەتی نێوان کوردو تورک وسەرهەڵدانی بیری توندڕەوی و تۆڵەکردنەوە لەناو نەوەی نوێ ونانەوەی ئاژاوە لەناو ئەو دوو نەتەوەیە.

ئەوەی لەگەڵی نەبێت خائینە
ڕاپۆرتەکە دەڵێت: لە شاری ئامەد و هەموو ئەو شار و شارۆچکانەی باکووری کوردستان، هەر کوردێک وەک تیرۆریست و خوێنڕێژ سەیری شەڕڤانانی یەکەپەو پەیەژە نەکات، ئەوا وەک خائین وخۆفرۆش سەیردەکرێ و ڕووبەڕوی توندترین سزای یاسایی دەبێتەوە، خۆ ئەوەی لەگەڵ سیاسەتەکەیان هاوتەریب بێت ئەوا کێشەی نابێ و وەک هاوڵاتی پلەیەک مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.

خەڵک چەواشە دەکەن
لە درێژەی راپۆرتەکەی شپیگل ئۆنلاینە هاتووە: زۆرینەی میدیای ئەو وڵاتە لەگەڵ حکومەتدایەو بەهەر شێوەیەک بێت دەیانەوێت ڕای گشتی چەواشە بکەن، بەنیشاندانی دیمەنە نەخوازراوەکان لەدژی کورد، لەنێوەندی سیاسیشدا هەموو پارتە ڕاست وچەپ و نەتەوەیی وئیسلامیەکان بونەتە دوژمنی سەرسەختی کوردو لەزۆر کەناڵی ئەو وڵاتەوە بگرە ئەوانەی نەیاری حکومەتیشن، لەدژی کوردو بۆ بەرژەوەندی سەرکەوتنی سوپای تورک لە عەفرین بانگ ڕادەدێرن، سیاسەتی ئەردۆغان لەو وڵاتە کەشێکی دوژمنداری و دووبەرەکی لەنێو کۆمەڵگە دروست کردووە، بەشێوەیەک کەهەرکێی لەدژی ئەم شەڕەبێت،وەک خۆفرۆش و دژە بەرژەوەندی وڵات مامەڵەی لەگەڵ دەکەن.

باری نائاساییە
لەزۆربەی شارەکوردنشینەکان ولە دیار بەکر بەتایبەتیس بەبەردەوامی دەوریاتی دەزگا ئەمنیەکان دەسوڕێنەوەو هەوڵی گرتن وڕاوەدونان وترساندنی خەڵکی دەدەن، لەوەتەی ئەوشەڕە دەستی پێکردوە زیاتر لە ٣٠٠ کەسیان دەستگیرکردوە بەتۆمەتی پەیوەندی یان دۆستایەتیان بەو هێزەکوردیانەی سوریا.

مەلاکان دوعایان بۆ دەکەن
ئەو کەناڵە ئەڵمانیە لەگێرانەوەی پەیڤی چەند کەسایەتیەکی ئەو شارە کوردانەدا دەنوسێت، لای پارتەکەی ئەردۆغان دەمێکە مافی مرۆڤ و دیموکراسی پێشێل دەکرێت، بەڵام هیچ کاتێک وەک ئێستاو لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕی عەفریندا خەست نەبۆتەوە، هەموو مەلای مزگەوتەکانیان ئاگادارکردۆتەوە کە دوعا بۆ سەربازانی وڵات بکەن و لەو شەڕەدا بۆسەرکەوتنیان لەخوابپاڕێنەوە، دوکاندارو کاسبکارو دەستگێڕەکانیان کردۆتە سیخور و ئەلقەلەگویی خۆیان و زانیاری و هەواڵی ئەو کەسانەیان پێ کۆدەکەنەوە کە لە دژی ئەو شەڕەن یان هەواداری شەڕڤانانن.

سەرەتا باشی کردو دوایی خراپ
ڕۆژنامەنوسی لاو « ماکسیمیلان پۆپ» لەپەڕەگرافێکی ڕاپۆرتەکەیدا دەنوسێت: ئەردۆغان کەهاتە سەرحوکم بۆیەکەمین جار لەمێژووی وڵاتەکەی جۆرێک لەنەرمی نواند بەرامبەر بەمەسەلەی کوردو پرۆسەی ئاشتی ڕاگەیاند،ئەمە جگە لە ئارامکردنەوەی وڵات، قازانجی ملیارەها دۆلاریشی بەئابووریەکەی گەیاند، بۆ یەکەمین جار بو فراکسیۆنێکی کوردی هەدەپ لەناو پەرلەمان دروست بێت وناوچە کوردیەکان بوژانەوەی ئابوری وسیاسی وکۆمەڵایەتی بەخۆوە ببیینن ، بۆیە فراوانبونی پێگەی کوردو فراکسیۆنەکەیان، ئەردۆغان و پارتەکەی بێزارکردو ترسا لەوەی لەوە گەورەتربن، بۆیە هەوڵی بەرتەسک کردنەوەی ئازادیەکانی دا، ئەوەبو کۆت و بەندی خستەسەر ناوچە کوردنشینەکان ولە ٢٠١٥ بارەکە تا دێت ئاڵۆزتر دەبێت، پرۆسەی ئاشتی وەستاندو دەستی بەشەڕێکی بەرفراوان کردوە لەگەڵ کورد.

لە کۆتاییدا تورکیا شکستدێنێت
هەوڵی داگیرکاری شاری عەفرینیش هەرلەچوارچێوەی قڕکردنی ئەو نەتەوەیەیەو ڕووبەروبونەوەی پەیەدە دێت کە سۆزدارو باڵی سیاسی پەکەکەن لە سوریا، ئەو شەڕە زیانێکی زۆری مادیی و مەعنەوی گەیاندوەو تورکیا خۆی توشی سەختترێن و دژوارترین شەڕ کردۆتەوە لەگەڵ کورد، هەورەها لە زاری دیمانەیەکی لەگەڵ بەرپرسێکی هەدەپدا دەڵێت: کۆتایی شەڕەکە لەعەفرین بەقازانجی کورد تەواو دەبێ وسوپای تورک دەیدۆڕێنێ، تازەش پێکەوە ژیانی ئەو دوو نەتەوەیە لەسایەی پیادەکردنی سیاسەتێکی وەک ئاکەپە بۆتە ئەستەم.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ئایا ئیمارات كانگای كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌؟

له‌دوای دامه‌زراندنی له‌ساڵی 1971 ه‌وه‌، ئیماراتی عه‌ره‌بی بووه‌ به‌وڵاتی پێشه‌نگ ...