سەرەکی » ئابووری » سوودی یاسای پاراستنی بەرهەمە ناوخۆییەكان ئاشکرا دەکرێت

سوودی یاسای پاراستنی بەرهەمە ناوخۆییەكان ئاشکرا دەکرێت

یاسای پاراستنی بەرهەمە ناوخۆییەكان كە لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە پەسەند كرا، یەكێك لە گرنگترین یاساكانە بۆ پاڵپشتیكردن لە بەرهەمهێنەران و جووتیارانی هەرێمی كوردستان کە بە جێبەجێكردنی، هەرێم لە پرسی هەنگاونان بۆ دابینكردنی خۆبژێویی، هەنگاوێكی تر بەرەوپێش دەچێت.

رێبوار عەبدولڕەحیم، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان روونیكردۆتەوە، پەسەندكردنی یاساكە هەنگاوێكی گرنگە بۆ پاڵپشتی بەرهەمهێنەرانی ناوخۆی هەرێمی كوردستان، مەبەستیش تەنیا جووتیاران نییە، بەڵكو لە رێی یاساكەوە پاڵپشتی لە بەرهەمی پیشەسازی، خۆراكی، كشتوكاڵی، سامانی ئاژەڵ و بوارەكانی تر دەكرێت.

وتیشی: «ئامانجە سەرەكییەكانی یاساكە دوای گرنگیدان بە پەرەپێدانی بەرهەمی ناوخۆیی، بریتییە لە دۆزینەوەی بازاڕ بۆ بەرهەمەكان و پاراستنی تەندروستی و پڕكردنەوەی پێداویستییەكانی ناوخۆ، گرنگیدان بە پرسی كۆگاكردن و گواستنەوە و سەرجەم قۆناغەكانی بەرهەمهێنان و بەبازاڕكردن. ئەمە جگە لەوەی، بەرهەمهێنەران لە چوارچێوەی یاسادا مافەكانیان پارێزراو دەبێت.

 350 جار بینراوە