سەرەکی » هەواڵ » ״پەرۆشی پەرەپێدانی پەیوەندیی دۆستانەی نێوانمانین״پەڕە 25

״پەرۆشی پەرەپێدانی پەیوەندیی دۆستانەی نێوانمانین״

پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی لە عیراق

بەڕێز/ ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی لە عیراق

سڵاوێكی گەرم
بەناوی هاوسەرۆك ‌و مەكتەبی سیاسی ‌و ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە، پیرۆزباییەكی گەرمتان ئاراستە دەكەین بەبۆنەی سەركەوتنی (13)یەمین كۆنگرەی گشتیی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی لە عیراق و هەڵبژاردنەوەی بەڕێز سەید شێخ هومام باقر حەمودی بە سەرۆكی ئەنجومەن.

هیوادارین سەركەوتنی كۆنگرەكەتان و هەڵبژاردنی سەرۆك ‌و مەكتەبی سیاسی ‌و سەركردایەتیی نوێ‌، گوڕ‌وتینی زیاتر ببەخشێت بە خەباتی ئەنجومەنە تێكۆشەرەكەتان، بۆ بەدیهێنانی ئامانجەكانی و خزمەتكردن بە گەلانی عیراق.

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پەیوەندییەكی مێژوویی و دۆستانەی لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی لە عیراق هەیە و لە ساڵانی دوورودرێژی خەبات و لە وێستگە جیاجیاكاندا، هاوسەنگەر بووین دژی زوڵم ‌و ستەمی رژێمی بەعس و لە بنیادنانەوەی عیراقی نوێشدا، لە زۆر پرسدا هاوهەڵوێست بووین. پەرۆشی پەرەپێدانی پەیوەندیی دۆستانەی نێوانمانین.
جارێكی تر پیرۆزە و هیوای سەركەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازین.

مەكتەبی سیاسیی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

 337 جار بینراوە