سەرەکی » وتار » دکتۆر شێركۆ عەبدوڵڵا » ‎لە پێناوی زمانی شیرینی کوردیدا

‎لە پێناوی زمانی شیرینی کوردیدا

* مەڵێ قەپاغی مەنهۆڵەکان حەپەلوش دەکرێن، بفەرموو سەری کونە سەرەکییەکان دەدزرێن.

* جوان نییە بڵێی ئێمە بەگەرما حیزین، بڵێ ئێمە هاوینان هاوڕەگەزبازین.

* پەڕلەمانتار مەعاشی بەلاش وەرناگرێ، بەڵکو مووچەی خۆڕایی دەدەنێ.

* مەڵێ قوڕمساغن، بڵێ ئامادەن لە بەرامبەر پارەدا پڕۆسەی جووتبوون لەگەڵ هاوسەرەکانیاندا بکەیت.

* مەفەرموو قەرەخەرمان خەلاص بوو، بێژە گەنمە رەشمان نەما.

* خۆت تەسک مەکەرەوە و مەڵێ تووشی شۆک بووم، وەکو نەنکت بڵێ زراوم تەقی.

* لە قۆناغی ئەمڕۆی خەباتی پەڕلەمانیماندا مەڵێ باجاغی کوپ، بڵێ کوڕی جوانی مەسئولەکان.

* مەڵێ چاوساغی بێگانەن، بڵێ هێزی کوردیین.

* مەڵێ داوای بەرتیل دەکات، بڵێ شەکرەکەی دابەزیوە و پێویستی بە شیرینییە.

* مەڵێ دەوڵەتی کوردی یۆخ ، بڵێ ریفراندۆمەکەتان جوانە.

* مەڵێ ئیلحاح دەکات لەسەر یەکپارچەیی هەرێم، بڵێ ئەیەوێ وڵاتەکە بە کاڵی و بە کوڵاوی هەر بۆخۆی بێت.

* مەڵێ خاڵم وەجاغی کوێرە، بڵێ خاڵۆزاکانم هیچیان نەچوونەتەوە سەر خۆی.

 381 جار بینراوە