سەرەکی » هەمەڕەنگ » لە مەدرید وێنەگرتنی فیلمە نوێکەی دەست پێکرد

لە مەدرید وێنەگرتنی فیلمە نوێکەی دەست پێکرد

«بینیلۆبی کروز» ئەستێرەی دیاری سینەمای جیهان، دەستی کرد بەوێنەگرتن لە فیلمە نوێکەیدا.

پێگەی دەیلی مەیلی بەریتانی لەگەڵ بڵاوکردنەوەی هەواڵەکەدا چەند وێنەیەکیشی بڵاوکردۆتەوەو نووسیووێتی کە «بینیلۆبی کروز» لە یەکێک لە شەقامە سەرکییەکانی شاری مەدریدی ئیسپانی سەرقاڵی وێنەگرتنی دیمەنەکانی فیلمە نوێکەیەتی بەناوی «Parallel Mothers».

فیلمەکە «پیدرۆ ئەلمۆدۆبار» کاری دەرهێنانی بۆ دەکات، جگە لە «بینیلۆبی کروز» کە رۆڵی سەرەکی تێدا دەبینێت، چەندین ئەکتەر بەشداریی تێدا دەکەن.

شایەنی باسە ئەمە یەکەمجار نییە ئەم خانمە ئەکتەرە جیهانییە لە فیلمێکدا رۆڵ ببینێت کە «پیدرۆ ئەلمۆدۆبار» دەرهێنەری بێت، بەڵکو پێشتریش «بینیلۆبی کروز» لەهەریەکە لە فیلمەکانی «Volver و Pain and Glory» بەشداریی کردووە ئەم دەرهێنەرە جیهانییە کاری دەرهێنانی بۆ کردووە. ئەمە جگەلەوەی «بینیلۆبی کروز» لەژیانی هونەریدا لەزیاتر لە 80 فیلمی تردا رۆڵی بینیووەو، سێ جار پاڵێوراوە بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی ئۆسکار و یەکجار بۆ فیلمی «Vicky Cristina Barcelona» خەڵاتەکەی بەدەستیهێناوە، هەروەها چوار جار پاڵێوراوە بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی گۆڵدن گڵۆپ.

 164 جار بینراوە