سەرەکی » کەلتوور » چاپی چوارەمی ئینسكلۆپیدیای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڵاودەبێتەوە

چاپی چوارەمی ئینسكلۆپیدیای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڵاودەبێتەوە

بڕیارە بەم نزیكانە چاپی چوارەمی ئینسكلۆپیدیای (ی. ن. ك) بكەوێتە بەردەستی خوێنەرانی و چەند مەراسیمێكی بۆ رێكبخرێت.

كەیوان سەعید سكرتێری نووسینی ئینسكلۆپیدیاكە وتی: چاپی چوارەم سێ بەرگەو پێكهاتووە لە 2518 لاپەڕە و 1302 ناونیشانیشی لە خۆ گرتووە، لەو ناونیشانانەدا 955 ناونیشانی ئیندێكسی بۆ كراوە و نزیكەی 850 هەزار وشەیە، وتیشی: ئەم بەشە نوێیەی ئینسكلۆپیدیاکە درێژكراوەی سێ‌ چاپەكەی دیكەیە كە لە ساڵانی رابردوودا چاپكراوە، چاپی یەكەم ساڵی 2011 چاپی دووەم ساڵی 2014 چاپی سێیەم ساڵی 2016. هەروەها ئەم چاپە دەوڵەمەند كراوە بە كۆمەڵێ‌ زانیاریی تر.

ئەوین عەبدولهادی

 181 جار بینراوە