سەرەکی » زانست » تەكنۆلۆژیایەكی نوێ بۆ یارمەتیدانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان

تەكنۆلۆژیایەكی نوێ بۆ یارمەتیدانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان

كەشتیی نوح

چەند ئەندازیارێکی كەنەدا سەرقاڵی گەشەپێدانی جۆرە تەكنیكێكن بۆ ئاسانكردنی جووڵەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان.

ئەندازیارانی زانكۆی واترلۆ لە كەنەدا خەریكن گەشە بە تەكنیكێك دەدەن كە ژیریی دەستكردی تێدا بەكارهاتووە و كاتێك كەسێكی خاوەن پێداویستی تایبەت بەكاری دەهێنێت بەتایبەتی ئەوانەی گرفت لە قاچەكانیاندا هەیە و ناتوانن بڕۆن، ئامێرەكە بەپێی چەند بەرنامەیەكی كۆمپیوتەری خۆبەخۆ دەڕوات.

جیاوازیی ئەم تەكنیكە نوێیەش لەگەڵ ئەوانەی کە پێشتر بەرهەمهێنراون لەوەدایە كاتێك كەسێكی خاوەن پێداویستیی تایبەت بەكاری دەهێنێت، پێویستی بەوە نییە لە مۆبایلی ببەستێت یان ئەو دۆخە دیاریبكات كە دەیەوێت، بەڵكو بەهۆی چەند كامێرایەك و بەرنامەیەكی كۆمپیوتەرییەوە كەسەكە دەتوانێت بە ئاسانی بڕوات بە رێگەدا.

(برۆكسلۆ لاچوڤسكی) بەرێوەبەری پڕۆژەكە لە لێدوانێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە شێوازی كۆنترۆڵكردنی ئەو تەكنیكە نوێیە وەك ئۆتۆمبێلە خودڕەوەكان نییە پێویستی بە بیركردنەوەی مرۆیی بێت، بەڵكو ئەم تەكنیكە بە جۆرێك دروستكراوە كە خۆبەخۆ دەڕوات.

وتیشی: «توانیومانە زاڵبین بەسەر جووڵەكاندا، بەوەی چەند كامێرایەكی بچووك و تایبەت لە بەكارهێنەر دەبەسترێت و دواتر پرۆگرامێكی زیرەک شیكردنەوە بۆ ڤیدیۆی دیمەنەكانی دەوروبەری ئەو كەسە دەكات بۆ دیاریكردنی پلیكانە و دەرگا و هەندێك بەرزی و نزمیی تر.

گەشەپێدەرانی تەكنیكە نوێیەكەش دەڵێن: «هێشتا پێویستە كاری زیاتر لەسەر سیستمەكە بكرێت، لەوانەش پێویستە زانیاریی بنێردرێت بۆ ئامێرەكە بۆئەوەی بتوانێت بەسەر هەندێك دۆخی رێگاوبان و ناو ماڵەكان و تەنانەت دەشت و دەریشدا زاڵبێت و هەوڵیش دەدەن لە رێگەی جووڵەی خودی كەسەكەوە كە بارگەی پێویست بۆ پاترییەكانی ئامێرەكە دابین بكەن بۆئەوەی تەمەنی پاترییەكانیش درێژ بكەنەوە.

پێگەی البیان الاماراتي

 1,255 جار بینراوە