سەرەکی » هەمەڕەنگ » ئەحمەد زەهاوی: پەیكەرەكانم لە كەلتوری كوردییەوە سەرچاوە دەگرنپەڕە 27

ئەحمەد زەهاوی: پەیكەرەكانم لە كەلتوری كوردییەوە سەرچاوە دەگرن

ئامادەکردنی، كامەران حاجی ئەلیاس

ئەحمەد مستەفا زەهاوی هونەرمەندێکی پەیکەرتاشی خەڵکی خانەقینە، زۆربەی پەیكەرەكانی دروستیکردون لە راستییەوە نزیکن نەک خەیاڵ، پۆرترێتی بۆ بەشێک لە سەرکردەکان، شاعیران و هونەرمەندانی کورد کردووە.

ئەو هونەرمەندە پێی وایە ئاستی هونەری پەیکەرتاشی لە ئاستێکی زۆرباشدا نییە و نەبوونی کارگەی برۆنز بە کێشەی سەرەکی بەردەم هونەری پەیکەرتاشی دادەنێت لە هەرێمی کوردستان.

ئەحمەد زەهاوی باس لەوەدەکات دانانی پەیكەر لە شوێنێکدا دەبێت لەسەر بنەمای زانستی و لێكۆڵینەوە بێت، رەچاوی پانتایی شوێن، بابەت، قەبارە و فۆڕمی پەیکەر بکرێت و دەڵێت، لە هەرێمی کوردستان هەندێك لە پەیكەرەكان لە شوێنی گونجاودا دانەنراون.

هونەرمەند ئەحمەد مستەفا زەهاوی لەساڵی 1962 لەدایكبووە، دەرچووی بەشی پەیکەرتاشی ئەكادیمیای هونەرجوانەكانی بەغدایە، لە زانكۆی سەڵاحەدین بڕوانامەی ماجستێری لە ژێر ناوی (جوانكاری و تەكنیك لە كاری هونەرمەندانی پەیكەرسازی كوردستاندا) وەرگرتووە بەشداری چەندین پێشانگە و فێستیڤاڵی لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوەی كوردستان كردووە، ئێستا مامۆستایە لە كۆلێژی هونەرە جوانەكانی هەولێر و خەونی ئەوەیە هونەری پەیکەرتاشی لە کوردستان بگاتە ئاستی هونەری
وڵاتانی جیهان.

 345 جار بینراوە