سەرەکی » ئاراستە » مافی پەنابەرێتی

مافی پەنابەرێتی

کیری سانتێر*

لە فارسییەوە: ئەرسەلان حەسەن

پیرەمێردی ماسیگر لە تەرابلوس، لە بەلەمە سەوڵدارەکەی خۆیەوە گوشار و تینی هێزی کەناراوەکانی لیبیای بۆ گێڕانەوەی پەنابەران بینیوە. ئەم رەفتارە لە کەناراوی وڵاتێکی کاول بوو بەهۆی شەڕەوە لە دەرەوەی کۆنتڕۆڵکردنی کۆچبەریی سەرچاوە دەگرێت، کە بە پێچەوانەی مافی پەنابەرێتیە لە سیاسەتی ئەوروپادا.
پیرە مێردی ماسیگر خەڵکی ئەفریقای خۆرئاوایە و چەند ساڵێکە لە ناوچەی تەرابلوس دەژیت، کە لە ساڵی2011دا و لەکاتی سەرهەڵدانی شەڕی لیبیا ئەو قەیرانە جیۆپۆلەتیکییەی دەریای ناوەڕاستی بینیوە و دەڵێت: (هێزی کەناراوەکانی لیبیا کۆچبەران لە دەریادا دەستگیر دەکات و بەبێ دادگاییکردن فڕێیاندەداتە زیندانەوە. کۆچبەران نەک هەر لە دەریادا، بەڵکو لە شارەکانیشدا دەستگیر دەکرێن). پیرە مێرد پەنابەران بە (خوشک و برای) خۆی دەزانێت و کاریگەری نالەباری ئەوانی بەسەرەوە هەیە. پیرە مێرد لە سەرەتای کانوونی دووەمی 2021دا، بە هەڵکێشانی هەناسەیەکی قووڵ لە ناخی دڵەوە، بەئاشکرا ماندوو و مردوو دەردەکەوێت: (لە راستیدا، نامەوێت ببینم ئەمانە بەم چەشنە ئازار دەکێشن).
کاتێک کەشوهەوا رێگا دەدات پیرە مێرد بەلەمەکەی بخاتە ناو دەریاوە، بەلەمێکی چارۆکەداری شڕۆڵە دەبینێت کە پڕە لە خەڵکانی رەگەز جیاواز و بە هۆی بارودۆخی سەختی ژیانیان لیبیا جێدەهێڵن و هەندێکیان بوونەتە قوربانی ئەشکەنجە و کەڵک وەرگرتنی نابەجێی جۆراوجۆر لە ماوەی مانەوەیان لەم وڵاتە کاول بووەدا.

ئاسایش پێش مافی پەنابەری
پیرەمێرد تاکە کەس نییە نیگەرانی ئەم بارودۆخە بێت. رایەڵەی (Alarm Phone)، کە هێڵێکی تەلەفۆنی فریاکەوتنی کۆچبەرانی نەخۆشە لە دەریای ناوەڕاست، مەزەندە دەکات کە لە ساڵی 2020دا، 27 هەزار و 435 کۆچبەر هەوڵیانداوە لە رێگای ئاوییەوە لیبیا بەجێبهێڵن. بەپێی مەزەندەی رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەران (IOM)، نزیکەی 11 هەزار و 891 لەو کۆچبەرانە لەو ساڵەدا گەڕێندراونەتەوە ئەم وڵاتە.

یەکێتی ئەوروپا لە سەردەمی کۆبوونەوەی ڤالیتا لە ساڵی 2015دا، سیستمێکی پشتیوانی گەورەی بۆ هێزی کەناراوەکانی لیبیا بۆ بەرەنگاربوونەوەی (قەیران)ی کۆچبەری لە دەریای ناوەڕاست دامەزراند، بەڵام لە کاتێکدا یەکێتی ئەوروپا ستایشی توانای ئەم سیستمە دەکات بۆ رزگارکردنی گیانی مرۆڤەکان، پیرە مێرد و هەموو ماسیگرەکان بێ توانایی و کارنەدانەوەی هێزەکان دەبینن لەوکاتەی هەواڵی نقومبوونی بەلەمێکی پڕ لە کۆچبەریان پێ دەگات. ئەم ئاگادارکەرەوانە دەکەونە بەر مەترسییەوەو دڵنیایی دەدەن کە هەندێک لە بەرپرسەکان بەشدارن لە دووبارە فرۆشتنەوەی ماتۆڕی بەلەمە زەوتکراوەکان. ئەم رایەڵە گەندەڵەی دەریایی کە پیرە مێرد بینیوویەتی، سەرچاوە لە ستراتیژی ئەوروپا لە دەرەوەی کۆنتڕۆڵی کۆچبەران دەگرێت، کە لەودیو بارودۆخی فریاکەوتنی مرۆڤدۆستانە، ئاسایش دەکاتە سەردەپەی مافی پەنابەری کارەکانی.

تا ئاستێک کەلوپەلەکانی هێزی کەناراوەکان لە ماوەی تێکهەڵچوونەکانی دوای نەمانی قەزافی تێکچوون.

پاشان، هێزی کەناراوەکان بە هۆی پارچە پارچەبوونی کۆنترۆڵی حکومەت لەنێوان باڵەکان و میلیشیا جیا جیاکان هەڵوەشاوە، بەڵام بیریان نەچوو ناسەقامگیری سیاسی، کەناڵە کڕیارتەوەرەکانی گۆڕی کە تا ئەودەم هاوسەنگیان لە کۆنتڕۆڵکردنی ناوچە سنوورییە فراوانەکانی ئەم وڵاتە لاواز بوو (هەر چەندە لە روانگەی مێژووییەوە هیچ حکومەتێک تا ئێستا نەیتوانیوە سنوورەکانی لیبیا بەتەواوی کۆنتڕۆڵ بکات). ئەم کۆنتڕۆڵ نەکردن و ناسەقامگیری ناوچەیییە سەری کێشاوەتە هەوڵدانی پەنابەران بۆ پەڕینەوە بەرەو ئەوروپا. دوای نقومبوونی دڵتەزێنی چەندین بەلەم لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا، کاربەدەستانی ئەم وڵاتەی ناچارکرد بە ئۆپەراسیۆنی (Mare Nostrum)، کە ئامانجی سەرەکی رزگارکردن لە دەریادا بوو.

(Mare Nostrum) لە تشرینی دووەمی 2013 تا 2014 تەنیا ساڵێک بەردەوام بوو و ئۆپەراسیۆنی (Triton) لە دامەزراوەی (Frontex) بەمەبەستی بەهێزکردنی کۆنترۆڵی سنوورەکانی دەرەوەی ئەوروپا و بەگژداچوونەوەی قاچاخیکردن بەمرۆڤەوە جێی گرتەوە. بەلەمی رێکخراوە ناحکومییەکان کە لە ساڵی 2015 بۆ قەرەبووکردنەوەی کەمبوونی وەستانی (Mare Nostrum) هاتبوونە مەیدانەکەوە، زوو تۆمەتبارکران بەوەی کە بوونەتە دەسکەلای قاچاخچییان. تەنانەت ئەمڕۆش سیستمی بەڕێوەبردنی وڵاتانی ئەوروپی ئازاریان دەدەن و ناچاریان دەکەن بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ لە قەراغ دەریا بمێننەوە.

مۆڵەتی دووبارە گەڕاندنەوە
لە تەمووزی 2018دا، ناوچەی نوێی گەڕان و رزگارکردن(SAR)ی رێکخراوی نێودەوڵەتی دەریاوانی (IMO) ئاگادار کردەوە: ئاوە نێودەوڵەتییەکانی باکووری لیبیا تا باشووری دوورگەی ماڵتا لە بواری گەڕان و رزگار کردن، بەڕەسمی لە ژێر چاودێری و هاوئاهەنگی کاربەدەستانی لیبیادایە. پێدەچێت چاودێریکردنی ئەم ناوچەیە، گەڕان و رزگارکردن (SAR)، تەنها هەنگاوێکی سادەی بەڕێوەبردنی وڵاتێکی سەربەخۆ بێت کە توانا و مەیلی بۆ بەرپرسیاری هاوئاهەنگی رزگارکردن لەم ناوچە فراوانەی دەریایی رادەگەیەنێت. تەنانەت دەکرێت دەرکەوتنی بەهەوڵێک بۆ کەمکردنەوەی مەرگ و میری دەریایی لەم ناوچە سنوورییە بزانین، کە کوشندەترینە لە جیهاندا.

بەڵام، ئەم پێ سپاردنە (سادە) دەرفەت دەداتە کاربەدەستانی ئەوروپا، بەرپرسیاری رزگارکردنی ئەو کۆچبەرانەی دەیانەوێت لیبیا جێبهێڵن بەهێزی کەناراوەکانی ئەم وڵاتە بسپێرن. ئەوان سیستماتیکیانە بۆ قەڵەمڕەوی لیبیا دەگەڕێندرێنەوە، کە لێی ئەشکەنجە دەدرێن و سەرکێشانە دەستگیر دەکرێن. ئەم سەرهەڵدانە بۆ کاربەدەستانی ماڵتا و ئیتاڵیا، هاوبەشیی و هاوکارییەکی نوێیە، بەڵام بۆ رێکخراوە ناحکومییەکان، ئەم کۆمەڵە رێگرە زیادانە بۆ چالاکییەکانیان لە دەریادا و بۆ پیرە مێرد، بینینی گوشارهێنانی زۆری میلیشیاکانە.

چۆن وڵاتێکی لاواز توانی پێوەری پێویستی رێکخراوی نێودەوڵەتی دەریاوانی (IMO)، بۆ راگەیاندنی ناوچەی گەڕان و رزگارکردن (SAR) بۆ خۆی بەدیبێنێت، کە لە ساڵی 2011 گیرۆدەی ناسەقامگیری توندی سیاسی بوو لە ساڵی 2014 شەڕی ناوخۆ؟ لێرەدایە کە پرسی ئاسایش لە سەرووی کاری مرۆڤدۆستانەوەیە. لیبیا لە ساڵی 2014 دەبێتە ستونێک لە سیاسەتی یەکێتی ئەوروپا بۆ چاودێریکردنی کۆچکردن. کۆچکردنێک کە لە سەرەتای دووهەزارەوە زیاد دەکات. ئەم سیاسەتە بریتییە لە چاودێریکردنی بەڕێوەبردنی پەنابەران بە وڵاتانی جیهانی سێیەمی دەرەوەی سنوورەکانی یەکێتییەکە. ئامانجی سەرەکی رێگرییە لە چوونەناوەیان بۆ ناو خاکی ئەوروپا، کە بەنۆرەی خۆی، رێگاکانی هەڵاتنی ترسناکتر کردووە و گەیشتن بەڕەوتی پەنابەری و بەرپرسیاری یاسایی یەکێتی ئەوروپای کەم کردوەتەوە.

کەوایە یەکێتی ئەوروپا زیاتر لە 309 ملیۆن یۆرۆی بۆ (باشکردنی) بەڕێوەبردنی کۆچکردن لە رێگای سندووقی متمانەی فریاکەوتن بۆ ئەفریقا (FFU)، لە دامەزراندنییەوە لە 2015، داوەتە لیبیا. لەم چوارچێوەیەدا، کۆمەڵێک هەنگاوی پشتیوانی (فێرکردن، پشتیوانی هونەری و…هتد) بۆ هێزی کەناراوەکانی لیبیا بەرنامەڕێژی کراوە.

هەروەها ئیتاڵیا بەلەمی تیژڕەوی بۆ گەشتی دەریاییان پێ دەدات کە لە کارگەکانی دروستکردنی بەلەم دروستکراون یان بەلەمە نۆژەنکراوەکانن، کە بەدرێژایی شەڕی ناوخۆ زیانیان بەرکەوتووە. بۆ ئەم کارە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیا (Fondo Africa)، سوود لە بەشێک لە سندووقی گەشەپێدان و هاوکاری بۆ دابینکردنی دارایی وەردەگیردرێت.

کۆنترۆڵی (بەبێ پێوەندیکردن) کۆچکردن
مشتومڕی هاوکاریکردنی ئیتاڵیا و لیبیا بۆ رێگرتن لە کۆچبەران لە دەریادا، شتێکی نوێ نییە. پێشتر، ئیتاڵیا بەهۆی کەموکورتی لە مادەی 3ی قەدەغەکردنی ئەشکەنجە لە پڕۆتۆکۆلی4دا، لەبارەی بەکۆمەڵ رادەستکردن، ئیدانەی رێکەوتننامەیەکی گەشتکردنی لە کەناراوەکان و بەندەرەکانی ئیتاڵیا بۆ دەسەڵاتدارنی لیبیا لە دەریای ئازاد بەهۆی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا (ECHR)ەوە کرد. ئێمە لێرەدا دەتوانین باشتر لە هۆی ستراتیژی کۆنتڕۆڵکردنی ناڕاستەوخۆی رێگرتن لە دەریا بگەین، کە یەکێتی ئەوروپا دەیگرێتەبەر. دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا (ECHR)، لە کۆتایی دووهەزارەکان رادەستکردنەوەی کۆچبەرانی رێگریی لێکراو لەلایەن هێزی کەناراوەکانی ئیتاڵیا بەهێزە دەریاییەکانی کەناراوەکانی لیبیا و یان گەڕاندنەوەیان بۆ لیبیا بەهۆی بەلەمی ئیتاڵیاوە قەدەغە کردوە. لەگەڵ ستراتیژییەتی کۆنترۆڵکردن (بەبێ پیوەندی کردن) – رەخساندنی بارودۆخی پەیوەیست بۆ هێزە دەریاییەکانی کەناراوەکانی لیبیا– کاربەدەستانی ئەورووپا بە بێ پێوەندیکردنی ڕاستەوخۆ بەکەسانی ڕێلێگیراو، بەرپرسیاریی یاسایی خۆیان لە گەڕاندنەوەی سیستماتیکی کەسانی ناو دەریا، بە دەرەوە دەسپێرن.

یەکێک لە لایەنەکانی بەدەرەوە سپاردن ئەوەیە کە هاوکارییەکانی گەشەپێدان، گەیشتن بەڕێککەوتننامەی بازرگانی یان دەرکردنی ڤیزا بۆ یەکێتیی ئەورووپا گرێدراو بە هاوکاری وڵاتانی جیهانی سێیەم بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ڕەوتەکانی کۆچکردن لە قەڵەمڕەوی خۆیان بوە. ئەم هاوکارییانە بۆ لیبیا پرسیارگەلێکی دەربارەی کۆنتڕۆڵکردنی دیموکراسی بۆ سوودوەرگرتن لە بوودجەی گەشەپێدان بۆ ئامانجی ئاسایش و تەنانەت سەربازیی دەخاتەڕوو.

ئەنجومەنی داکۆکیکردن لە مافی بێگانەکان (ASGI) لە ئیتاڵیا، بە پشتگیریی ئەنجومەنی ئەورووپی پەنابەران و کۆچبەران (ECRE)، دیوانی دادگای نێودەوڵەتی (ICJ) و لێبووردنی نێودەوڵەتی لە ساڵی 2017 سکاڵایەکی لە دژی حکوومەتی ئیتاڵیا بۆ سوودوەرگرتن لە 5.2 ملیۆن یۆرۆ لە شوێنی سندووقەکە (Fondo Africa) بۆ پشتیوانیکردن لە کاربەدەستانی لیبیا بۆ کۆنتڕۆڵکردنی سنووری دەریایی تۆمار کرد. بە پێی ئەم تۆمەتە، سوودوەرگرتن لە (Fondo Africa)، ئامانجە تۆمارکراوەکانی ئەم سندووقە پێشێلدەکات (وەک بۆ بەگژداچوونەوەی ڕیشەی سەرەکی کۆچکردن و باشکردنی بارودۆخی کۆچبەران). سەرەنجام ئەنجومەنی حکوومەتی ئیتاڵیا لە ئابی 2020، ئەم سکاڵایەی ڕەت کردەوە.

ناڕەزایی و زانیاری
تەنانەت کێشەوگرفتی مافەکان لە ئاستی ئەورووپا، ئاڵۆزتر دێتە بەرچاو: سندووقی متمانەی فریاکەوتن بۆ ئەفریقا (FFU) لە هاوکاریی حکوومەتەکان پێک هاتوە، بەڵام هەر وەک لە سندووقی گەشەپێدانی ئەورووپا (EDF)، میکانیزمی دابینکردنی دارایی و هاوکاریی بۆ گەشەپێدان (DCI)، میکانیزمی دراوسێیەتی و بەشداری کردنی ئەورووپا (ENPI)، سندووقی پەنابەری تێکەڵی کۆچ (FAMI) و بوودجەی تێکڕای فەرمانگەی بەرگری هاوڵاتییانی ئەورووپا و هاوکاریی مرۆڤدۆستانەی کۆمسیۆنی ئەورووپا(Echo)یە. دەستنیشانکردنی ئەو کاربەدەستانەی لە پشت پەردەی بەرپرسی پێشێلکارییەکانی هێزی کەناراوەکانی لیبیان، ئاسان نییە.

توێژینەوەیەکی ئەنجامدراو لە لایەن پەرلەمانی ئەورووپا ڕەخنەی لە ڕەوشی هەڵبژاردنی دابینکردنی بوودجەی پڕۆژەکان لە لایەن سندووقی متمانەی فریاکەوتن بۆ ئەفریقا (FFU) گرت. سەرەڕای ئاڵۆزیی سیاسەتەکانی کۆچکردنی بیانی یەکێتیی ئەورووپا کە ناساندنی بەرپرسان کێشەکە دژوار دەکات، دیوانی لێپرسینەوەی ئەورووپاش بۆگەیشتن بەکەڵکوەرگرتنی نابەجێ لە سەرچاوەکانی سندووقی گەشەپێدانی ئەورووپا (EDF)، بۆ بەهێزکردنی توانای کاربەدەستانی لیبیا بانگهێشت کرا. کاربەدەستانی لیبیا ڕۆڵیان لە پێشێلکردنی مافی دوور خراوەکان لەم وڵاتەدا هەیە. پرۆسەی فریاکەوتن لە گەشەکردندایە. هەر چەند هیچ هیوایەک نییە کە بڕیاری دیوانی لێپرسینەوەی ئەورووپا بەتەنها بتوانێت بەر بەگەڕاندنەوەی سیستماتیک بگرێت، هەوڵدان لە بواری تۆمارکردنی بەڵگەکان لە زیادبووندایە.

جگەلە شاهیدیی رێکخراوە ناحکوومییەکان کە ڕێپێدراون بۆ کەناراوەکان و ئاگادارکردنەوەی تەلەفۆنی، ئەرکی ئاسمانی وەک (Moonbird) لە رێکخراوی ناحکوومی (Sea Watch)ش هەیە، کە هێلیکۆپتەرێکی گچکەی ڕێگری و بارودۆخی فریاکەوتن دەناسێنێت. هەڵبەتە کەسانی وەک پیرەمێردیش هەن کە ئاکامی کەسەرباری ئەو سیاسەتانەیان بینیوە کە دەسەڵاتی ڕۆما و ژوورەکانی ئەنجومەنی برۆکسل بڕیاریان لێداوە. ئەم ماسیگرانە پێم دەڵێن ئارەزوودەکەن ببنە ڕۆژنامەنووس، هەمیشە لە دەفتەری یاداشتی ڕۆژانەیان کەڵکوەرگرتنی نابەجێ لە کۆچبەریی ناو دەریا یان تەرابلوس تۆمار دەکەن. پێوەندی هەوڵەکانی زانیاری و کێشەکانی ماف، ڕێگا دەدات میکانیزمی ئۆپەراسیۆنی ئاڵۆز و کاریگەری کوشندەی سیاسەتی بەدەرەوەسپێری ئەورووپا بۆ هەموان ئاشکرا بکات.

*توێژەری ئەنترۆپۆلۆژی سیاسی لە ئەنستیتۆی ئەنترۆپۆلۆژی کۆمەڵایەتی لە زانکۆی بێرن (سوویسرا).
-لوموند دیپلماتی، آوریل 2021.

 

 590 جار بینراوە