سەرەکی » زانست » برنج مۆبایلەكانمان لە سووتان دەپارێزێت

برنج مۆبایلەكانمان لە سووتان دەپارێزێت

ئا: ئالان رەئوف

پسپۆڕێكی ئەلكترۆنی لە كۆمپانیای تیلیكۆم دایلی رایگەیاند دوای ئەوەی ئاو دەچێتە ناو مۆبایلە زیرەكەكەت دەتوانیت بەهۆی خستنە ناو برنجی وشكەوە بۆماوەیەك لە سوتان رزگاری بكەیت.

ئیلیا شاتیلین لە كۆمپانیای تیلیكۆم دایلی ئاماژەیكردووە بەوەی هەموو ئامێرێكی مۆبایلی زیرەك تارادەیەك توانای ئەوەی هەیە خۆی لەشێ و یا تەڕی بپارێزێت بەڵام ئەوكاتەی رێژەیەكی زۆر لە ئاو دەچێتە ناو مۆبایلەكەتەوە مەترسی سووتانی هەیە.

وتیشی بەكارهێنانی ئامێری قژ وشككردنەوە نابێتە هۆی چاكردنەوە ‌و وشككردنەوەی مۆبایلەكەمان، بەڵكو لەهەمووی باشتر كە تارادەیەكی زۆر دەتوانێت مۆبایلەكەمان لە سووتان بپارێزێت ئەویە کە بیخەیتە ناو برنجەوە بۆ ماوەی یەك رۆژ تا ئەو ئاوو شێیە هەڵمژێت و ئەم رێگەیە زۆر جار تاقیكراوەتەوە ‌و سەركەوتو بووە یاخود بەكارهێنانی (هیلام سیلیكا) كە زۆرجار لەناو كارتۆن ‌و پاكەتی ئامێرە ئەلكترۆ‌نییەکاندا هەیە.

سەرچاوە: Rtl

 72 جار بینراوە