سەرەکی » وەرزش » فۆرمۆلا وەن

فۆرمۆلا وەن

وەرزی نوێی 2021 ی فۆرمۆلا وەن دەستیپێكردووەو هەرسێ قۆناغی بەحرەین و ئیتالیا پورتوگال بەڕێوە چوون و مانگی داهاتووش دوو قۆناغی تری ئیسپانیا و مۆناکۆش بەڕێوە دەچن.

قۆناغی بەحرەین
ئەم قۆناغەی ئەمساڵی فۆرمۆلا وەن رۆژی 28/3/2021 لە حەلەبەی نێودەوڵەتی بەحرەین بەڕێوەچوو.
لویس هامیڵتۆنی بەریتانی و شۆفێری تیپی مارسیدیس یەكەم و ماكس فیریشتانی هۆڵەندی شۆفێری تیپی رێدبۆڵ دووەم و ڤاڵتێری بۆتاسی فینلەندی لە تیپی مارسیدیس سێیەم بوون.

قۆناغی ئیتالیا
ئەم قۆناغە دووەم قۆناغی ئەم وەرزە بووە رۆژی 18/4/2021 ئەنجامدراوە، ماكس فیریشتانی هۆڵەندی شۆفێری تیپی رێدبۆڵ یەكەم و لویس هامیڵتۆنی بەریتانی و شۆفێری تیپی مارسیدیس دووەم و لاندۆ نۆریسی بەریتانی لە تیپی ماكلارین مارسیدیس سێیەم بوون.
دەبێت دوێنێ یەکشەممە (2/5/2021) قۆناغی پورتوگالیش کۆتاییهاتبێت کە سێیەم قۆناغی پاڵەوانێتییەکەیە، هەر ئەم مانگە دوو قۆناغی تری ئەم پاڵەوانێتییە لە ئەوروپا بەمشێوەیە دەكرێن:
-4 قۆناغی ئیسپانیا-حەلەبەی كەتەلۆنیا (9/5/2021).
-5 قۆناغی مۆناكۆ-مۆنتیكارلۆ (23/5/2021).

ریزبەندیی
پاش تەواو بوونی دوو قۆناغی یەکەم و دووەم، یەكەم تا پێنجەمی شۆفێرە بەشدارەكان ئەمانەی خوارەوەن:
-1 ل. هامیڵتۆن-بەریتانیا(تیپی مارسیدیس)(44 خاڵ).
-2 ماكس فیریشتاین-بەلجیكا(تیپی رێدبۆڵ)(43 خاڵ).
-3 لاندۆ نۆریس –بەریتانیا(ماكلارین)(27 خاڵ).
-4 شارل لۆكێر-مۆناكۆ(فیراری)(20 خاڵ).
-5 ڤاڵتێری بۆتاس-فنلەندا(مارسیدیس)(16 خاڵ).

 194 جار بینراوە