نووسینگەی كەركوك، هێمن ئەحمەد
«چۆن لەئەریك فرۆم تێبگەین» ناونیشانی كۆڕی دكتۆر سەمەد ئەحمەد مامۆستای زانكۆو پسپۆڕ لەبواری پەروەردەو دەرونناسی بوو، كە ناوەندی رۆشنبیرییو هونەریی دیالۆگ رۆژی 10/2/2018، بەئامادەبوونی ژمارەیەك لەرۆشنبیرانی كەركوك رێكیخستبوو، هاوكات نووسەرو رۆشنبیر دانا عەسكەر-یش كۆڕەكەی بەڕێوە دەبرد.
لەكۆڕەكەدا دكتۆر سەمەد ئەحمەد وەك تایتڵی باسەكەی باسی هەندێك لەو چەمكانەی كرد كە لەنووسینو بیری فرۆمدا بەڕوونی دەردەكەوێت، وەك چەمكەكانی سروشتو غەریزەو دەروون شیكاریی، لەكۆتایی كۆڕەكەشدا لەلایەن ئامادەبووانەوە گفتوگۆ کرا دەربارەی سەرنجو دنیابینی دكتۆر سەمەد.
226 جار بینراوە