سەرەکی » وتار » دکتۆر شێركۆ عەبدوڵڵا » کۆرۆنای گرتووە

کۆرۆنای گرتووە

دکتۆر: قوربان برینەکەت ئاودزی کردووە.

مەسئول: بۆچی؟

دکتۆر: رەنگە وایزانیبێ نەوتە.

***

کۆمەڵ: زۆر سەیرە، پارتی وتی وەرە لامەوە.

پەکەکە: دیارە کۆرۆنای گرتووە.

***

هاووڵاتی: من فلس لە گیرفانمدا فەتەڕۆ ئەڵێ.

بەڕێوەبەری تەلەفزیۆن: دە بینێرە با گەعدەیەکی راستەخۆی بۆ بکەین.

***

هاووڵاتی: ئەم خۆڵبارین و وشکەساڵی و کۆرۆنایە چی نوقسانە؟

کەشناسی: خوتبەیەکی کەمال کەرکوکی بە فارسی.

***

راگەیاندکار: باشە مامۆستا ئەم بانقەی ئێوە ئیستیفادەی چییە؟

بەڕێوەبەر: بۆ ناونیشان. مەسەلەن ئەگەر  وتیان تەقە بووە، بڵێ لە کوێی بانقی خانووبەرەوە.

***

تەلەبە: مامۆستا ئینسان ئەتوانێ لە سەربانی پاڵاسەوە خۆی فڕێ بداتە خوارەوە؟

مامۆستا: بەڵێ ، بەڵام هەر یەک جار.

***

یەکەم: هەتا زووتر ئەم کوردستانە بەجێ بهێڵی درەنگە.

دووەم: بەخوا راست ئەکەی. نە گەراجی تیایە بۆ سەیارەکەت، نە موستەقبەلی تیایە بۆ مناڵەکانت.

***

ئەحمەد: ئەم حکومەتە حکومەتی خەونەکانی منە.

مەحمود: یەعنی خەونەکانت ئاوا کابوسن؟!!

***

بانقی نێودەوڵەتی: ئەگەر دە تریلیۆن دۆلار بدەینێ چی لێ ئەکەی؟

سەرۆکی حکومەت: قەرزەکانی لێ ئەدەمەوە.

بانقی نێودەوڵەتی: ئەی باقیەکەی؟

سەرۆکی حکومەت: با چاوەڕێ بن.

***

ئەم: ئەزانی براکەت زۆر کەرە، رەقەمی مۆبایلەکەی ئەنووسێ بۆ کچان.

ئەو: لە کوێ؟

ئەم: لەسەر دیواری ئاودەستەکانی مزگەوتی گەورە.

 701 جار بینراوە