سەرەکی » هەمەڕەنگ » پەیکەرێکی مۆمیاکراوی دووگیان دۆزرایەوە

پەیکەرێکی مۆمیاکراوی دووگیان دۆزرایەوە

توێژەرە پۆڵەندییەکان ئەنجامی پشکنینی تاقیگەییان بۆ پەیکەرێکی مۆمیاکراو کە ژنێکی میسری بووە ئاشکرا کرد، دەرکەوتووە؛ دووگیان بووە.

بەپێی ئەو پشکنینانەی تیمی توێژەرە پۆڵەندییەکان لەمۆزەخانەی نیشتمانی وارشۆ بۆ پەیکەرە مۆمیاکراوەکەیان کردووە، لە رۆژانی رابردوودا لەگۆڤاری (Archaeological Science) بڵاویان کردۆتەوە، دەرکەوتووە، پەیکەرە مۆمیاکراوەکە تەرمی ژنێکی دووگیان بووە و منداڵەکەشی تەمەنی حەوت مانگ بووە.

ھەروەھا ئەوەش ئاشکرا بووە، ئەو ژنە خاوەنی پێگەیەکی بەرزی کۆمەڵایەتی بووە، تەمەنی لەنێوان (20 – 30) ساڵ بووە و لەسەدەی یەکەمی پێش زاین کۆچی دوایی کردووە.

یادگار عەلی

 502 جار بینراوە