سەرەکی » هەمەڕەنگ » پیشانگەیەک بۆ ئەزموونە نوێکانی ستار قادر

پیشانگەیەک بۆ ئەزموونە نوێکانی ستار قادر

رۆژی 12/6/2021 لە هۆڵی مۆزەخانەی سلێمانی، هونەرمەندی شێوەکار «ستار قادر» پیشانگەیەکی تایبەتی شێوەکاریی کردەوە. لە پیشانگەکەدا ئەم هونەرمەندە ژمارەیەک تابلۆی شێوەکاریی نمایشکردبوو کە ئەزموونێکی نوێی ئەم شێوەکارە بوون.

هونەرمەند ستار قادر دەرچووی پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی سلێمانییە و پاشان کۆلێژی هونەرە جوانەکانی تەواو کردووە، خاوەنی 10 پیشانگەی تایبەت بە خۆیەتی و بەشداریشی لە چەندین پیشانگەی هاوبەشدا کردووە.

 314 جار بینراوە