سەرەکی » وەرزش » 40 هه‌زار هانده‌ر ئاماده‌ی‌ یارییه‌كانی قۆناغی كۆتایی یۆرۆ ده‌بن

40 هه‌زار هانده‌ر ئاماده‌ی‌ یارییه‌كانی قۆناغی كۆتایی یۆرۆ ده‌بن

به‌رپرسانی ئینگلته‌را رایانگه‌یاند رێگه‌ به‌ ئاماده‌بوونی 40 هه‌زار هانده‌ر له‌ قۆناغی كۆتایی یۆرۆی 2020 ده‌ده‌ن كه‌ وابڕیاره‌ هه‌ردوو یارییه‌كه‌ی‌ قۆناغی پێش كۆتایی و یاری كۆتایی له‌ یاریگای ویمبلی بكرێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ زۆرترین ژماره‌ی هانده‌ر له‌ماوه‌ی‌ 15 مانگی رابردوو له‌ به‌ریتانیا.

ئاماده‌بوونی 40 هه‌زار هانده‌ر له‌ یاریگای ویمبلی ده‌كاته‌ نزیكه‌ی‌ نیوه‌ی‌ رێژه‌ی ئاماده‌بوونی هانده‌ران له‌ یاریگاكه‌ كه‌ جێگه‌ی‌ نزیكه‌ی‌ 90 هه‌زار هانده‌ری تیادا ده‌بێته‌وه‌.

پێشتر بڕیار وابوو رێگه‌ به‌ ئاماده‌بوونی 90 هه‌زار هانده‌ر له‌ دوا 3 یاری پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ بدرێت، به‌ڵام دواتر بۆریس جۆنسۆن بڕیاری دا به‌شێك له‌ رێكاره‌كانی خۆپارێزی بۆ ماوه‌ی‌ 4 هه‌فته‌ی درێژ بكاته‌وه‌، ئه‌مه‌ش به‌هۆی زۆربوونی ژماره‌ی توشبوون له‌و وڵاته‌.

دوو یاری داهاتووی ئینگلته‌را له‌ قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان به‌ ئاماده‌بوونی 22500 هانده‌ر ده‌بێت و له‌ یارییه‌كانی 16ه‌وه‌ رێژه‌كه‌ بۆ له‌سه‌دا 50 زیاد ده‌كرێت كه‌ وابڕیاره‌ دوو یاری له‌ یاریگای ویمبلی بكرێت.

 115 جار بینراوە