سەرەکی » مانشێت » قوباد تاڵەبانی دەستخۆشیی لە سەتەلایتی گەلی کوردستان کرد

قوباد تاڵەبانی دەستخۆشیی لە سەتەلایتی گەلی کوردستان کرد

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم سەردانی كەناڵی گەلی كوردستانی كرد و بەش و یەكەكانی كەناڵەكەی بەسەركردەوە.

لەو سەردانەدا كە ستران عەبدوڵڵا سەرپەرشتیاری مەكتەبی راگەیاندن و بورھان حاجی عەلی بەرێوەبەری گشیی گەلی کوردستان لە پێشوازیدا بوون، قوباد تاڵەبانی دەستخۆشی و ماندوونەبوونی لە بەرێوەبەری گشتی و سەرجەم رۆژنامەنووسان و میدیاكاران و كارمەندانی كەناڵەكە كرد، لەپای هەوڵی بەردەوامیان بۆ گەیاندنی هەواڵ و زانیارییەكان و جێبەجێكردنی ئەركەكانیان بەشێوەیەکی گونجاو و هەستی بەرپرسیارێتی میدیایی.

هاوكات قوباد تاڵەبانی سوپاسی کردن کە توانیویانە بەئیتیك و كاری میدیایی دروست هەنگاوكانی پێشكەوتن بگەیەنن بە كۆمەڵانی خەڵك.

دواتر لەكۆبوونەوەیەكدا بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری مەكتەبی راگەیاندن و بەرێوبەری گشتی كەناڵی گەلی كوردستان و ژمارەیەك لە لێپرسراونی بەش و یەكەكانی كەناڵ، قوباد تاڵەبانی پرسە گەرمە سیاسییەكانی ناوچەكە و عیراق و كوردستانی بۆ رۆژنامەنووسان و میدیاكارانی كەناڵەكە روونكردەوە.

 304 جار بینراوە