سەرەکی » زانست » داهێنانێكی نوێ بۆ رزگاركردنی لێقەوماوانی كارەساتە سروشتییەكان

داهێنانێكی نوێ بۆ رزگاركردنی لێقەوماوانی كارەساتە سروشتییەكان

كەشتیی نوح

ئەندازیارانی توێژەر لە ناوەندی (Fraunhofer FKIE) لە (Wachtberg)ی ئەڵمانیا گەشەیان بە فرۆكەیەكی سوكەڵەی بێفرۆكەوان داوە كە دەتوانێت لە دوای كارەساتێكی سروشتییەوە شوێنی كەسانی لێقەوماو دەستنیشان بكات و دەنگی هاوار و داوای یارمەتیكردنەكەیان وەربگرێت و كاتی خۆیدا بە ئاماژەیەك ناوەندە فریاگوزراییەكانی لێ ئاگادار بكاتەوە.

بڕیاریشە ئەم جۆرە فڕۆكەیە بۆ یارمەتیدانی ئەو كەسانە بەكاربهێنرێت كە توشی كارەساتێك بوون و دۆزینەوەیان ئەستەمە .

ئەندازیارەكان، خوارزمیی ژیریی دەستكردی فرۆكەكەیان لەسەر ئەوە راهێناوە لەنێو ژاوەژاو و دەنگی بزوێنەرە بچووكەكانی خۆی و چەندەها دەنگی تردا دەنگی مرۆڤەكان بناسێتەوە و لە رێگەی ئاماژەی تایبەتەوە ناوەندەكانی فریاگوزاریی لێ ئاگادار بكاتەوە، بۆ ئەم كارەشیان سەرەتا فڕۆكەكەیان تاقیكردەوە و خۆیان رۆڵی ئەو كەسانەیان بینی كە لە شوێنێكی كارەساتباردا گیردەخۆن و ژیانیان لە مەترسیدایە و دۆزینەوەیان ئەستەم دەبێت.

گەشەپێدەرانی ئەو فرۆكەیە دەڵێن» هەرچەندە تا ئێستا فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكان بە زۆری بۆ ئەركە سەربازییەكان بەكار هێنراون، بەڵام دەكرێت ئەركی مرۆیی گرنگیش راپەڕێنن و ڕزگاربووانی كارەساتەكان بە تایبەت كارەساتە سروشتییەكانی وەك بومەلەرزە و گڕكان و تێكشكانی فرۆكە و كەشتی لە مەرگ و لە ناوچوون رزگار بكەن، چونكە هەموو خولەكێك گرنگە بۆ ڕزگاركردنی كەسێك».

کۆمپانیاکە دەڵێت» دەكرێت ئەو فرۆكەیە بۆ گەیشتن بەو ناوچانەش بەكار بهێنرێت كە دوور دەست و فراوانن و تیمەكانی رزگاركردن و فریاگوزاری بە ئاسانی دەستیان پێیناگات و لە رێگەی ئەو فڕۆكە قەبارە بچوكانەوە كاری مرۆیی گەورە بكەن».

سەرچاوە: Reuters

 257 جار بینراوە