سەرەکی » هەمەڕەنگ » وێنەی دیمەنەکانی فیلمە نوێکەی بڵاوکرایەوە

وێنەی دیمەنەکانی فیلمە نوێکەی بڵاوکرایەوە

زوومی کامێرای فۆتۆگرافەر و رۆژنامەنووسەکان بەردەوام بەدوای سینەماکار و ئەکتەر و کەسایەتییەکانەوەیە هەتا بتوانن نوێترین هەواڵ یاخود وێنە بگرن و بڵاوی بکەنەوە.

لەم سۆنگەیەوە نوێترین هەواڵ و وێنەی «هالی بێری» ئەستێرەی دیاری سینەمای جیهان لەگەڵ «جۆن ئۆرتێز» بڵاوکرایەوە کە سەرقاڵی وێنەگرتنی دیمەنەکانی فیلمە نوێکەیانن بە ناوی «The Mothership»، لەم فیلمەدا «هالی بێری» رۆڵی سەرەکی دەبینێت و بڕیار وایە دوای تەواوبوونی سەرجەم کارەکانی فیلمەکە لەسەر شاشەی سینەماکان نمایش بکرێت. ئەم فیلمە نوێیە «مات چارمان» دەرهێنەرێتی و چەندین ئەکتەری تر رۆڵی تێدا دەبینن، لەوانە: «عمری هاردویک، مولی پارکەر».

شایەنی باسە «هالی بێری» کە تەمەنی 54 ساڵە و خاوەنی خەڵاتی ئۆسکارە، یەکێکە لەو ئەکتەرە دیارانەی کە جگە لە کاری هونەریی وەرزشکارێکی باشە و هەر ئەمەش وای لێکردووە کە لەش و لارێکی رێکی هەبێت، بەم دواییانەش لە ریکلامێکدا دەرکەوت کە بۆ براندێکی وەرزشی کرابوو، بۆ ئەمەش رایگەیاندبوو کە وەرزش وامان لێدەکات هەست بە ژیان بکەین.

 209 جار بینراوە