سەرەکی » هەمەڕەنگ » قیبلە، نوێترین ئەلبوومی بورهان محەمەد

قیبلە، نوێترین ئەلبوومی بورهان محەمەد

لە بەردەوامی ئەو چالاکییە هونەرییانەی لە سلێمانی بەڕێوەدەچن، رۆژی 25/7/2021 لە مەراسیمێکدا کە لە ئوتێل رامادا بەڕێوەچوو، هونەرمەندی گۆرانیبێژ (بورهان محەمەد) نوێترین ئەلبوومی گۆرانی بڵاوکردەوە.

لەو مەراسیمەدا کە ژمارەیەکی زۆر لە هونەرمەندان و هونەردۆستان ئامادەیبوون باس لە بەرهەمەکانی ناو ئەلبوومەکە کرا، پاشان هونەرمەند (بورهان محەمەد) نووسخەی ئەلبوومە نوێکەی پێشکەشی ئامادەبوانی مەراسیمەکە کرد.

دەربارەی ئەلبوومە نوێکە، بورهان محەمەد بە کوردستانی نوێی وت: ئەلبوومەکە لە هەشت تراک پێکهاتووە و ناوی «قیبلە»یە، زۆربەی تراکەکانی ناو ئەلبوومەکە کاری کلیپیان بۆ کراوە و لە ستۆدیۆکانی گرووپی میوزیکی لوڕ کاری تۆمارکردنیان بۆ کراوە.

وتیشی: بۆ داهاتووش بە نیازی پڕۆژەیەکی نوێم بریتییە لە کارکردن لە شیعرێکی مامۆستا سالار بازیانی کە بۆ ئەنفالی نووسیووە و بڕیارە کۆمپانیای هیرۆن سپۆنسەری ئەو بەرهەمەم بکات.

هەژان حەسەن

 313 جار بینراوە