سەرەکی » وەرزش » ئیسته‌ر لیدیكا مێژوویه‌كی نوێی نووسییه‌وه‌

ئیسته‌ر لیدیكا مێژوویه‌كی نوێی نووسییه‌وه‌

ئیسته‌ر لیدیكای چیكی مێژوویه‌كی نوێی له‌ ئۆڵۆمپیادی زستانه‌ نووسیه‌وه‌ ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی‌ بوو به‌ یه‌كه‌م وه‌رزشكار له‌مێژوودا میدالی زێڕ له‌ پێشبڕكێی سكی و سنۆو بۆردینگ به‌ده‌ست بهێنێت.
ئیسته‌ر له‌سه‌ره‌تای ئۆڵۆمپیادی پیۆنگ چانگ توانی میدالی زێڕی پێشبڕكێی خلیسكانی سه‌ر به‌فر له‌ جۆری ئه‌لپین سوپه‌ری جی بباته‌وه‌، دوا نزیكه‌ی‌ 2 هه‌فته‌ش توانی له‌ سنۆو بۆردینگیش میدالی زێڕ به‌ده‌ست بهێنێت.
ئه‌م كچه‌ وه‌رزشكاره‌ ته‌مه‌ن 22 ساڵه‌ توانی له‌ پێشبڕكێی سنۆو بۆرد پارالێل گیانت سلالۆم واته‌ سنۆو بۆردی پێچاوپێچ به‌ جیاوازی له‌سه‌دا 46ی سانیه‌یه‌ك پێش سیلینا جیۆرجی ئه‌ڵمانی بكه‌وێت و پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت.
پێشتر 4 وه‌رزشكار توانیویانه‌ له‌ 2 وه‌رزش جیا میدالی زێڕ ببه‌نه‌وه‌، به‌ڵام هیچ وه‌زشكارێك نه‌یتوانیوه‌ له‌ خلیسكان و سنۆو بۆردینگ 2 میدال بباته‌وه‌.

print

 139 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*