سەرەکی » ئابووری » ״پێویستە بەغدا بەردەوام بێت لە ناردنی 200 ملیار دینارەکە״

״پێویستە بەغدا بەردەوام بێت لە ناردنی 200 ملیار دینارەکە״

شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تەئكیدی كردەوە، پێویستە حكومەتی فیدراڵ بەردەوام بێت لەسەر ناردنی 200 ملیار دیناری مانگانە بۆ هەرێمی كوردستان، ئەوەش بەپێی یاسای بودجەیە.

راشیگەیاند، بەپێی یاسای بودجەی ساڵی 2021ی عیراق‌و ئەو رێكەوتنەی لەنێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵدا كراوە، پێویستە لەسەر بەغدا بەردەوام بێت لەسەر ناردنی 200 ملیار دیناری مانگانە بۆ هەرێمی كوردستان.

راشیگەیاند: هەرچەندە لەلایەن هەندێك لایەنەوە رێگری كراوە لە ناردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ هەرێم، بەڵام بەغدا ئەو بڕە پارەیە بەپێی یاسای بودجەی گشتی بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت.

دوای ئەوەی وەفدی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەگەڵ بەغدا گەیشتنە رێكەوتن، لەسەر بودجەی عیراق‌و پشكی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی دارایی عیراق لەرۆژی 11ی تەمموزی 2021، بڕی 200 ملیار دیناری وەكو پێشینە خستەسەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی هەرێم، بەوهۆیەشەوە حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا كە بەبێ‌ لێبڕین مووچەی مووچەخۆران دابەش بكات.

 144 جار بینراوە