سەرەکی » هەمەڕەنگ » ژمارەیەکی نوێی گۆڤاری پەپوولە بڵاوکرایەوە

ژمارەیەکی نوێی گۆڤاری پەپوولە بڵاوکرایەوە

لەدووتووێی چەندین لاپەڕەی رەنگاوڕەنگدا ژمارەیەکی نوێی گۆڤار «پەپوولە» چاپ و بڵاوکرایەوە و کەوتە بەردەستی خوێنەرانی.

لەم ژمارە نوێیەی «پەپوولە»دا چەندین بابەت و چیرۆک و شیعر و وێنە بابەتی هەمەڕەنگ تایبەت بە منداڵان بڵاکراوەتەوە، لەوانە: «چرپەی داپیرە- چیرۆک. گیان- شیعر. تۆپ تۆپێن- شیعر. گەشتێک بۆ ئاسمان- شیعر. پەپولە- شیعر. سەگەبۆر- چیرۆکی وێنەیی. جەلال مەلەکشا- ناوداران. باڵندەکان لە زستاندا- چیرۆکی وێنەیی. قەڵای وان- هەمەڕەنگ. کەرتەشی شەکرۆک- هەمەڕەنگ. شەیتانی تازمینیا- هەمەڕەنگ. خابوە تازەکەی کەرکەدەن- چیرۆکی وێنەیی» و چەندین بابەتی تر.

پەپوولە گۆڤارێکی رۆشنبیریی پەروەدەیی منداڵانە، منداڵپارێزی کوردستان لە سلێمانی دەریدەکات.

 385 جار بینراوە