به‌شی پانزده‌یه‌م
نەتەوە بیرۆکەیەکە، لەناو کولتورێکدا یەکبوونێک بخوڵقێنێ، کە ویستی نەتەوە بیخوازێ و ئەو جیاوازییانەش، بپارێزێ کە سروشتی نەتەوە گەرەکێتی؟. دەکرێ ئەم داوایە ڕوونتر بکەنەوە؟.
+ كاتێك باس له نه‌ته‌وه ده‌كه‌ین ده‌بێت بزانین ئه‌وه ده‌بێت به نه‌ته‌وه چییبووه، چونكه نه‌ته‌وه شتێك نییه پێشینه‌یه‌كی نه‌بێت و وه‌ك ده‌ڵێن قارچك نییه كه به‌بێ هیچ گه‌شه‌كردنێكی پێشینه هه‌ڵتۆقێت. مۆدێرنیزم ده‌یه‌وێت نه‌ته‌وه واپێناسه بكات هه‌ر له خۆیه‌وه په‌یدابووه‌و له شتێكی تره‌وه په‌یدا نه‌بووه‌و په‌ره‌سه‌ندێكی مێژووییانه‌ی جۆرێكی تر له كۆبوونه‌وه‌ی مرۆیی نییه. نه‌ته‌وه له كۆمه‌ڵه تاكێك په‌یدا ده‌بێت كه پیش‌تر سه‌ر به‌هیچ پێكهاته‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌بوون.
واته وا پێناسه‌ی نه‌ته‌وه ده‌كات كۆمه‌ڵگای ئه‌و مناڵانه‌یه بێ دایك و باوك و بنه‌ماڵه‌و رهچڵهكن و له‌گه‌ڵ یه‌كدا كۆبوونه‌ته‌وه‌و كۆمه‌ڵگایه‌كیان دروستكردوو كه بنه‌ماكه‌ی جیاوازه له هه‌موو ئه‌و كۆمه‌ڵگا مرۆییانه‌ی پێشتر هه‌بوون. ئه‌م تێڕوانینه‌ی مۆدێرنیزم بۆ نه‌ته‌وه زیاتر له تێڕوانێنێكی ئه‌فسانه‌یی ده‌چێت تا واقعی.
ئیمه بۆ تێگه‌یشتن له كۆبوونه‌وه‌ی مرۆیی له پێكهاته‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یدا ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی مرۆیدا به درێژایی مێژووی خۆی روویداوه‌و له نه‌ته‌وه‌دا گه‌یشتووه‌ته لوتكه‌ی خۆی.
یه‌كه‌م یه‌كه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان خێزانه كه په‌یوه‌ندیه‌كی بایلۆجی كۆیان ده‌كاته‌وه، كاتێك ئه‌و خێزانه گه‌وره ده‌بێت و نه‌وه‌كان نه‌وه‌ی تر ده‌خه‌نه‌وه خێزانه‌كه ده‌گۆڕێت بۆ بنه‌ماڵه‌و له په‌ره‌سه‌ندنێكی زیاتردا ده‌گۆڕێت بۆ خێڵ كه كۆكه‌ره‌وه‌ی ئه‌و بنه‌ماڵانه‌یه له یه‌ك باوان كه‌وتوونه‌ته‌وه.
له یه‌ك باوانه‌وه هاتوون
بۆ ئه‌وه‌ی خێزانێك ببێت به بنه‌ماڵه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ك ببێت به چه‌ند بنه‌ماڵه‌یه‌ك و چه‌ند بنه‌ماڵه‌یه‌ك ببن به خێڵێك به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه سه‌دو په‌نجا ساڵ تا دووسه‌د ساڵی ده‌وێت. په‌یوه‌ندی خێڵه‌كی نێوان كۆمه‌ڵه مرۆڤێك په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌واو بایلۆجییهو له‌وه‌وه‌یه كه هه‌موو تاكه‌كانی ئه‌و خێڵه له یه‌ك باوانه‌وه هاتوون. گه‌ر هاتوو ئه‌و خێڵه خێڵێكی كۆنی سه‌رتایی بێت و په‌یوه‌ندییه بایلۆجی وخوێنیهكانی خۆی پاراستبێت، بێگومان زمانێكیان بۆ قسه‌كردن هه‌یه‌و چه‌ند نه‌ریتێكی ساده‌شیان بۆ پێكه‌وه‌ژیان هه‌یه.
ئه‌م جۆره له‌خێڵی پوخت خێڵێكی داخراوه‌و خوێنی خۆی ده‌پارێزێت و ناهێڵێ له رێگه‌ی ژنخوازییه‌وه خوێنی باوانه‌كانی له‌گه‌ڵ خوێنی بێگانه‌كاندا تێكه‌ڵ ببێت. ئه‌وه‌ی خیڵهكهی راگرتووه زمان و نه‌ریته‌كانی پێكه‌وه‌بوون و نه‌ریته‌كانی كاركردن نییه، به‌ڵكو خوێنی باوانهكانه كه به جه‌سته‌ی هه‌موو ئه‌ندامه‌كاندا ده‌گه‌ڕێت. ئه‌وه‌ی لای ئه‌م خێڵه پیرۆزه‌و پێویسته هه‌موو تاكه‌كانی ئه‌و خێڵه له گیانی خۆیان زیاتر بیپارێزن ئه‌و خوێنه‌یه كه بهدهمارهكانیاندا ده‌ڕوات و ده‌بێت هه‌ر به‌و پاكییه بچێته ناو نه‌وه‌كانی دواییه‌وه.
ده‌كرێت ئه‌م خێڵه به خێڵێكی بایلۆجی ناوبه‌رین چونكه ژیانی ئه‌م خێڵه ئه‌وه‌ی گرنگی پێده‌دات پرۆسه سروشتییه بایلۆجییهكهی خستنه‌وه‌ی نه‌وه‌كان و پاراستنی خوێنه‌ی باوانهكانه. هه‌ر ئه‌مه‌ش واده‌كات پێویستی به‌وه نه‌مێنێ بیر له‌وه بكاته‌وه نه‌ریته‌كانی پێكه‌وه‌ژیان و نه‌ریته پیشه‌ییه‌كانی كار بگۆڕێت و نه‌وه به‌نه‌وه وه‌ك كۆمه‌ڵه نه‌ریتێكی نه‌گۆڕ بیانگوازێته‌وه.
وه‌ك مێروله‌كان و هه‌نگه‌كان
خێڵی بایلۆجی وه‌ك مێروله‌كان و هه‌نگه‌كان نه‌ریته‌كانی به‌جێگیری ده‌مێننه‌وه، ئه‌مه‌ش واده‌كات په‌ره‌سه‌ندنه‌كه‌ی له ئاستی خێڵدا بوه‌ستێت و نه‌گۆڕێت بۆ په‌ره‌سه‌ندنێكی سهروخێڵهكی. له‌م خیڵانه نه‌ك هه‌ر نه‌ته‌وه دروست نابێت به‌ڵكو ئه‌و كۆمه‌لگا سهرووخێڵهكییهش دروست نابێت كه به‌ر له دروستبوونی نه‌ته‌وه ده‌بێت هه‌بێت.
خیڵێكی ئاوا نه‌ریتێكی ساده‌ی نه‌گۆڕی كاركردن و دابه‌شكردنی كاری هه‌یه‌و به پرۆسه‌یه‌كی بۆماوه‌یی نزیك له پرۆسه بۆماوه‌ییه سروشتییه‌كه‌ی په‌یدابوونی نه‌وه‌كانه‌وه ده‌گوازرێته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانی ئه‌و خێڵه بیر له گۆڕانی ئامرزهكانی كاركردن و نه‌ریتی دابه‌شكردنی كاره‌كان بكه‌نه‌وه. له‌مه‌شدا په‌یڕه‌وی له‌و جۆره له نه‌ریتی كاركردن ده‌كه‌ن كه به شێوه‌یه‌كی سروشتی له‌ناو ههنگاكان و مێرووله‌كاندا هه‌یه.
ئه‌مه بۆ نه‌ریتی هونه‌ری وئاینی و زمانیی و نه‌ریته‌كانی تر كه نه‌ریتی پیشه‌یی نین و په‌یوه‌ندی نێوان تاكه‌كانی ئه‌و خێڵه رێكده‌خه‌ن، هه‌ر راسته.. ئه‌وان زمانێكی ساده‌یان هه‌یه كه وشه‌كانی زۆر دیاریكراون و ته‌نها به‌كارده‌هێنرێت بۆ فرماندان وڕێنماییكردن، زمانێك نییه بۆ گوزارشتكردن له جوانی و خۆشه‌ویستی نێوان دوو دڵدار له ناو شیعر‌و داستانهكاندا، چونكه ئه‌وان نازانن خۆشه‌ویستی چییه، ئه‌وان ته‌نها ده‌زانن سێكس چییه‌و زاوزێكردن چییه. بۆیه زمانه‌كه‌یان زمانی شیعر‌و داستان و ئاین نییه‌و ته‌نها زمانی كاركردنه. واته زمانه‌كه‌یان زمانێكی ته‌كنیكییه نه‌ك هونه‌ری.
ته‌قسێكی ساده‌یه
به‌هه‌مان شێوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بیر له‌وه ناكه‌نه‌وه كه بۆ هه‌ن و بۆ ئاوا هه‌ن و به شێوه‌یه‌كی تر نین، یان ئه‌م گه‌ردوونه بۆ هه‌یه‌و چیی له پشت دروستبوونییه‌وه هه‌یه، نه‌ریتێكی ئاینیی باڵایان نییه‌و نه‌ریته ئاینیهكهیان ته‌نها چه‌ند رێورهسمێكی ساده‌ی ناشتنی مردووه‌كانیانه یان رێوه‌ڕه‌سم و ته‌قسێكی ساده‌یه كه‌بۆ پاراستنی خۆیان له رووداوه سروشتیه‌كان جێبه‌جێی ده‌كه‌ن. واته ئاین لای ئه‌وان به‌رهه‌می لێكدانه‌وه‌یان نییه بۆ په‌یدابوونی گه‌ردوون و په‌یدابوونی خۆیان چاره‌نوسیان، به‌ڵكو چه‌ند ته‌قس و رێورهسمێكی ساده‌ن و نه‌وه به نه‌وه به‌بێ هیچ گۆڕانێك ده‌گوازرێنه‌وه.
شتێكێشیان به‌ناوی نه‌ریتی هونه‌رییه‌وه نییه ئه‌وه‌ی هه‌یانه له كاتی دڵخۆشیدا سه‌مایه‌كی ساده‌یه به ده‌وری ئاگرداو هاتووهاوارێكی به‌رزه له سه‌ر ریتمێكی دیاریكراو كه ئه‌ویش به نه‌گۆڕی ده‌گوازرێته‌وه. له‌ناو ئه‌م جۆره له خێڵدا شتێك به ناوی بیركردنه‌وه بوونی نییه تا ببێته هۆی ئه‌وه‌ی نه‌ریته‌كانی پێكه‌وه‌ژیانیان بكه‌ونه ناو په‌ره‌سه‌ندن و گۆڕانێكی سروشتییه‌وه. بۆیه ئه‌وان كۆمه‌ڵگاكه‌یان له ئاستی خێڵدا ده‌مێنێته‌وه‌و له‌وه زیاتر پهرهناسێنێ.
له وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ی پیشودا باسمان له‌وه كرد هێزێكی نهریتداهێن له مرۆڤدا هه‌یه مرۆڤێ پێ جیاده‌كرێته‌وه له زینده‌وه‌ره‌كانی تر و ئه‌مه‌ش هۆكاری په‌یدابوونی جیاوازییه له نه‌ریته ناپیشهییهكانی وه‌ك زمان و ئاین و هونه‌رو هتد. ئه‌م هێزه نهریتداهێنهش به شێوه‌یه‌كی سروشتی و ناچارانه كار ناكات و مرۆڤ گه‌ر هوشیاری به بوونی په‌یدا نه‌كات و ئه‌و هوشیارییه نه‌ریتی نوێ بۆ پێكه‌وه‌ژیان نه‌خوازێت، ئه‌و هێزه نهریتداهێنه كاری خۆی ناكات و جیاوازی ناخاته ناو ئه‌و نه‌ریتانه‌وه.
به‌پێی ئه‌مه بێت ئه‌و خێڵه بایلۆجیانه كه نه‌ریته‌كانیان بۆ سه‌ده‌ها ساڵ به‌بێ هیچ گۆڕانێك وه‌ك نه‌ریتی زینده‌وه‌ره‌كان ده‌مێننه‌وه‌و نه‌وه به نه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه، هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه هوشیار نه‌بوونه‌ته‌وه به بوونی خۆیان و وه‌ك هه‌ر زینده‌وه‌رێك كه سروشت ئه‌وه‌ی لێی مهحرومكردووه هوشیاری به‌وه په‌یدا بكات بۆ هه‌یه، ئه‌مانه‌ش خۆیان ئه‌و هوشیارییهیان له خۆیان قه‌ده‌غه‌كردووه كه سروشتیانه لێیان قه‌ده‌غه نه‌كراوه، به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه بوون به بوونهوهڕیكی ته‌واو بایلۆجی. بوونه‌وه‌ری بایلۆجیش نه‌ریته‌كانی ده‌بێت جێگیربن و نابێت له‌گه‌ڵ گۆڕانی نه‌وه‌كاندا گۆڕانیان به‌سه‌ردا بێت. نه‌ریته‌كانیش تا چه‌ند جێگیربن ئه‌وه‌نده ساده‌و ساكاران و زیاتریش رێك‌وپێك و ته‌كنیكین.
له یه‌كبوونێكی ره‌هادایه
ئه‌مجۆره له خێڵ له یه‌كبوونێكی رههادایهو مه‌یلێكی گه‌وره‌ی بۆ یه‌كبوون هه‌یه ته‌نانه‌ت له دۆخه بایلۆجیهكهشیدا. ئه‌وان كاتێك له رووی په‌ره‌سه‌ندنی بایلۆجییه‌وه له یه‌ك باوانه‌وه هاتوون و نایانه‌وێت خوێنیان تیكه‌ڵ به خوێنی خێڵه‌كانی تر ببێت، ئه‌و جیاوازیانه‌ش كه ئه‌وهێزه خوڵقێنه‌ره شێوه گۆڕه كه رێگره ره‌نگ و رووی باوانه‌كان له نه‌وه‌كاندا دووپات ببێته‌وه به‌هۆی ئه‌و داخرانه بایلۆجیییهی نهوهخستنهوهوه روخساری تاكه‌كانی ناو ئه‌و خێڵه جیاوازی كه‌م به خۆیه‌وه ده‌بینێ و ره‌نگ و ڕوویان زۆر له یه‌كه‌وه نزیكه.
ئه‌وان به‌هۆی ئه‌و داخرانه بایلۆجییه‌وه ته‌نانه‌ت سنوریان بۆ ئه‌وهێزه بایلۆجییه داناوه كه شێوه بایلۆجیهكهیان له یه‌كتری دوور بخاته‌وه. ئه‌م جۆره له خیڵی بایلۆجی مه‌یلێكی ره‌های بۆ یه‌كبوون هه‌یه‌و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك رێگری له‌و هێزه ده‌كات له بوونه بایلۆجییهكهی مرۆڤ و بوونه مرۆییه‌كه‌ی مرۆڤدا جیاوازی و فره‌یی بخاته ناو یه‌كبوونه رههاكهیهوه.
345 جار بینراوە