سەرەکی » زانست » سەرگوزشتەی كیتۆ

سەرگوزشتەی كیتۆ

تارینا ئارام

یەكەم توێژینەوە لە بارەی رۆژوە وە بۆ گەشكە لە فەرەنسابوو لە ساڵی١٩١١. لە توێژینەوەكەدا ٢٠ نەخۆش خرانە ژێر ئەم چارەسەرە لە رێگای رێجیمی رووەكییەكی گەرمۆكە لەگەڵ رۆژووی پچر پچر ، بەڵام تەنها دووانیان چاكبوونەوە لەبەر ئەوەی ئەوانی تر نەچوونە ژێر باری ئەو ڕێجیمەوە.

د. كونكلین كە خوێندكاری د. بیرنار ماكفادن بو پێی وابوو رۆژو لە ١٨ بۆ ٢٥ رۆژ رێگری دەكات لە ( گەشكە )وە لە ٪٩٠ نەخۆشەكانی چارەسەركرد بۆ مناڵان وە ٪٥٠ بۆ گەورەكان وە لە ٪٢٠ نەخۆشەكان بە تەواوی چارەسەر بوون .

هەر لەسەر رێرەوی د. كونكلین لە ساڵی ١٩١٦ دكتۆر ماكمورای چارەسەری نەخۆشی گەشكەی بە رۆژوگرتن لەگەڵ رێجیمی نەخواردنی شەكر و كاربۆهیدرات بە سەركەوتووی بەكارهێنا، پاشان لە ساڵی ١٩٢١ (رولین وودیات ) توانی لە لەشی ئەو كەسانەی كە شەكرو كاربۆهیدرات كەم ئەخۆن لە جگەریان دا (كیتۆن ) كە پێی ئەوترێت خانەی كیتۆنی هەیە .

پاشان روسیل و وایلدر برەوی دا بەم جۆرە رێجیمە لە ساڵی ١٩٢١ یەكەم بەكارهێنانی ئەنجامدا بە سیستمی كیتۆن كە بریتییە لە بەكارهێنانی چەوری و پڕۆتین و نەخواردن یان كەم خواردنی شەكرو كاربۆهیدرات بۆ چارەسەركردنی گەشكە.

پاشان هاوڕێی روسیل و وایلەر كە دكتۆری مناڵانە بە ناوی (میانی بیترمان ) لە ساڵی ١٩٢٥ بە تەواوی لە بواری مناڵاندا ئەنجامی هەبوو كە لە ٪٩٥ ی نەخۆشەكان چارەسەر كران
پاشان لە ساڵی ١٩٧١ – peter huttenlocher بە تەواوی سیستمی كیتۆی تازەی دانا كە تا ئێستا پەیرەودەكرێت بۆ نەخۆشی و بۆ كێش دابەزاندن.

سەرچاوە: ویكی پیدیا

 216 جار بینراوە