سەرەکی » وەرزش » ئەمڕۆی ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ – 2020پەڕە 1

ئەمڕۆی ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ – 2020

ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆ – 2020 ئەمڕۆ دووشەممە پێدەنێتە یانزەیەمین رۆژی پێشبڕكێیەكانی خۆیەوە، لە دەیان یاریگاو هۆڵی جۆراو جۆری ئەو شارە سەرجەم یاریی و پێبڕێیەكان لە زیاتر لە 30 جۆر وەرزشدا بەردەوامن، رۆژی یەكشەممەی ئایندە 8/8 كۆتایی دێت، وا لەخوارەوە تیشكێك دەخەینە سەر چەند پێشبڕكێ و هەواڵ و ئەو چالاكییانەی ئەمڕۆ بەڕێوەدەچن.

تۆپی پێی کوڕان
یارییەكانی خولی تۆپی پێی ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆ – 2020 پێیان ناوەتە قۆناغی سێیەم و چوار هەڵبژاردەوە.
لە قۆناغی چارەكی كۆتایی و 8 هەڵبژاردەوە، چوار هەڵبژاردە توانیان بگەنە دوو یاریی پێشكۆتایی پاش ئەوەی ئەنجامی هەر چوار یارییەكەی قۆناغی چارەكی كۆتایی بەمشێوەیە بوون:
*كۆتدیڤوار ×ئیسپانیا (2-5).
*ژاپۆن×نویزیلەندا(0-0) (4-2).
*بەرازیل ×میسر (1-0).
*كۆریای باشوور×مەكسیك(3-6).
ئێستا یارییەكان لە قۆناغی دوو یاریی پێشكۆتایدان، ئەم دوو یارییەش سبەی سێشەممە بەمشێوەیە دەكرێن:
*بەرازیل × مەكسیك – سەعات 11 ی پێش نیوەڕۆ.
*ئیسپانیا×ژاپۆن – سەعات 2 ی پاش نیوەڕۆ.
براوەی ئەم دوو یارییە رۆژی شەممە 7/8/2021 یاریی كۆتایی و دۆڕاوەكانیش رۆژی پێشتر یاریی لەسەر بردنەوەی میدالی برۆنز دەكەن.

خولی كچان
سەبارەت بە خولی كچانیش ئەمڕۆ دووشەممە هەردوو یاریی پێشكۆتایی بەمشێوەیە دەكرێن:
*ئەمریكا × كەنەدا – سەعات 11 – بەیانی.
*ئوستورالیا × سوید – سەعات 2 – نیوەڕۆ.

دیارترین یارییە كۆتاییەكان
ئەمڕۆش دووشەممە لە هۆڵ و یاریگا جۆراو جۆر و هەمەڕەنگەكان یارییەجۆراو جۆرەكانی ئەم ئۆڵۆمپیادە بەردەوام دەبن و چەندین یارییان یارییە كۆتاییەكان دەبن و میدالە زێڕ و زیو و برۆنزەكانیان دابەشدەكرێن، ئەمانەی خوارەوە دیارترینی ئەو یارییە كۆتاییانەن:

گۆڕەپان مەیدان

*یەك بازی كوڕان.
*100 مەتر بەربەستی كچان.
*هەڵدانی دیسكی كچان.
*راكردنی 3000 مەتر بەربەستی كوڕان.
*راكردنی 5000 مەتری كوڕان.

پاشگەزبوونەوە

هەر سەبارەت بەم وەرزشە، لە یارییەكانی گۆڕەپان و مەیداندا پاشگەزبوونەوە و پەشیمان بوونەوەی لیژنەی پێشبڕكێیەكان لە بڕیارێكی خۆیان مایەی سەرنجی شارەزایانی ئەم ئۆڵۆمپیادەیە، چەند رۆژێك لەمەوبەر هەڵبژاردەی ئەمریكا لە پێشبڕكێیەكانی 4×400 مەتر پۆستەی تێكەڵاوی كوڕان و كچان سزادران و لەپێشبڕكێیەكان دوورخرایەوە.

ئەوەش بەهۆی هەڵەی تەسلیمكردنی عەساوە بوو لە نێوان یاریزانەكاندا، بۆیە ئەمریكییەكان تانەیان لەم بڕیاری ناوبژیوانان و لیژنەی سەرپەرشتیی پێشبڕكێیەكەدا، یەكێتیی نێودەوڵەتی یارییەكانی گۆڕەپان و مەیدانیش تانەكەی ئەمریكایان قبوڵكرد و لە دوورخستنەوەی تیپەكەی ئەمریكا پەشیمان بوونەوەو ئێستا ئەم تیپە بەشداریی دوا قۆناغی پێشبڕكیەكان دەكات.

میدالەكان
سەبارەت بە دیارترین ئەو میدالە زێڕ و زیو و برۆنزانەی كە ئەمڕۆ دابەشدەكرێن، لەم وەرزشانەدا دەبن:

پایسكلسواری
*پێشبڕكێی پایسكلواری خێرا.

بادمنتۆن
*هەردوو یاریی كۆتایی تاكی كوڕان.

نیشانشكاندن
*چەند یارییەكی كۆتایی نیشانشكاندن بە تفەنگ و دەمانچە بۆ كوڕان كچان.

بەرزركدنەوەی قورسایی
*پێشبڕێیەكانی بەرزكردنەوەی قەرسای كێشی 87 كیلۆگرام و + 87 كیلۆگرامی كچان.

زۆرانبازی
*یاریی كۆتاییەكانی چەند كێشێكی جۆراوجۆری زۆرانبازی كوڕان و كچان.

جۆكۆڤیچ دەستبەتاڵ بوو
لە یارییەكانی تێنسی سەرزەوی كوڕاندا نۆڤاك جۆكۆڤیچی سربی ئەوەی لێی چاوەڕوان دەكرا ئەوەبوو ئەگەر میدالی زێڕیش نەبێت، ئەوا لە توانایدایە میدالێك لە میدالەكانی تری زیو یان برۆنز لەمل بكات، بەڵام پاش ئەوەی یاریی پێشكۆتایی بە زڤیریڤی ئەڵمانی دۆڕاند، نەیتوانی بگاتە یاریی كۆتایی، لە یاریی دیارییكردنی پلەی سێیەم چوارەم و بردنەوەی میدالی برۆنزیشدا بە پابلۆ كارینۆ پۆستای ئیسپانیش دۆڕاو دەستبەتاڵ لەم ئۆڵۆمپیادە هاتە دەرەوە.

كچان
لە خولی كچانیشدا كچە ناودار و خاوەن پلە باشەكانی ریزبەندی هەموویان بەدەردی جۆكۆڤیچ چوون و یەك لە دوای یەك كرانە دەرەوە.
سەرەتا ناوۆمی ئۆساكای ژاپۆنی یەكەمی ریزبەندیی لە قۆناغی سێیەمدا كرایە دەرەوە، پاشان یەك لەدوای یەك بلیسكۆڤا و مۆگۆرۆزا و باڤلیچینكۆڤا و كفیتۆڤا و ناڤارۆ و سابالینكا كرانە دەرەوە.
سەرەنجامیش میدالی زێڕی ئەم ئۆڵۆمپیادە كەوتە نێوان بیلیندا بینیچیچ – ی سویسری و ماركیتا ڤۆندرۆسۆڤای چیكییەوەو بینیچیچ توانی لە یاریی كۆتایدا 2-1 لە ڤۆندۆسۆڤا بباتەوەو میالی زێڕیشی لە ملكرا، ڤۆندرۆسۆڤاش بوو بەخاوەنی میدالی زیو و یلینا سڤۆتیلینای ئۆكرانیش میدالی برۆنزی لەملكرا پاش ئەوەی 2-1 لە ئیلینا رایباكینای كازاخستانیبردەوە.

ریزبەندی یەكەم تا دەیەم
وەك باسكرا ئەمڕۆ دووشەممە ئۆڵۆمپیادی پەكین – 2020 پێدەنێتە یانزەیەمین رۆژی یارییەكانییەوە، دەیان میدالی زێڕ و زیو و برۆنزیش دابەشكراون.
تا رۆژی دەیەمی پێشبڕكێیەكان، ریزبەندیی یەكەم تا دەیەم وڵات بەمشێوەیەی لای خوارەوەیە كە یەكەمجار میدالە زێڕەكان و پاشن زیوەكان دواتر میدالە برۆنزەكان كە تا ئێستا بەدەستیانهێناون بەرامبەریان نووسراوە.
تێبینی: (ROC) ناوی تیپی روسیایە كە بەهۆی سزاكانی سەرییەوە ناتوانێت بە ناوی روسیاوە بەشداریی بكات، بۆیە بە ناوی (ROC) بەشدارە كە كورتكراوەی كۆمیتەی ئۆڵۆمپی روسیایە.

 269 جار بینراوە