سەرەکی » هەواڵ » بافڵ تاڵەبانی: هەموو ئەو هەنگاوانەی نراون لە پێناوی بەرژەوەندی گشتیدا بووەپەڕە 27

بافڵ تاڵەبانی: هەموو ئەو هەنگاوانەی نراون لە پێناوی بەرژەوەندی گشتیدا بووە

بافڵ تاڵە‌بانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە‌ سە‌رۆك و خزمانی عە‌شرە‌تی میراودە‌لی کرد.

لە‌ كۆبوونە‌وە‌یە‌كدا کە قوباد تاڵەبانی ئامادەیبوو، بافڵ تاڵەبانی باسی لە ‌دوایین پێشهات و گۆڕانكارییە‌كان كرد و دڵنیای كردنەوە‌ كە ھە‌موو ئە‌و ھە‌نگاوانە‌ی نراون لە‌پێناوی بە‌رژە‌وە‌ندی گشتیدا بووە و لە هەوڵەکانیشمان بە‌ردە‌وام دە‌بین لە‌ پێناو پاراستنی ئارامیی ئە‌م دە‌ڤە‌رە‌. رێگریش لە‌ھە‌ر ھە‌وڵێك دەکەین كە‌ ئامانج لێی تێكدانی سە‌قامگیری و چە‌واشە‌كردنی خە‌ڵكی خۆشەویستی کوردستان بێت.

ھاوسە‌رۆكی یە‌كێتی ئە‌وە‌شی بۆ خزمانی عە‌شرە‌تی میراودە‌لی روونكردە‌وە‌ كە‌ یە‌كێتی دە‌بێتە‌وە‌ یە‌كێتییە‌ بە‌ھێزە‌كە‌ی جاران و لە‌ ئاست خواست و چاوە‌ڕوانی یە‌كێتییە‌كان و كۆمە‌ڵانی خە‌ڵكی كوردستان بە‌گشتی دە‌بێت و لە‌داھاتوودا دە‌رئە‌نجامی باش دە‌بینن.

لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانی ستایشی رۆڵی گرنگ و مێژوویی عەشیرەتی میراودەلی کرد و رایگەیاند، ئێوە عە‌شرە‌تێكی تێكۆشە‌ر و خاوە‌ن ھە‌ڵوێستی جوامێرانە‌ن، ھە‌میشە‌ پاڵپشتی یە‌كێتییە‌كە‌ی مام بوون و ئێستاش ھە‌ر ئە‌وە‌تان لێ چاوە‌ڕوان دە‌كرێت.

 255 جار بینراوە