سەرەکی » زانست » فرمێسكی باڵندە وەك هی مرۆڤ وایە

فرمێسكی باڵندە وەك هی مرۆڤ وایە

لەخۆڕا نەوتراوە «فرمێسكی تیمساحی» لەراستیدا زانستیانە دەركەوتوە كە وێكچونێكی زۆر لەنێوان گریانی تیمساح و مرۆڤدا هەیە، ئەوەش سەلمێنراوە كە گریانی باڵندەو گیاندارە خشۆكەكانیش لە هی مرۆڤ دەچێت، لە توێژینەوەیەكی زانستی ڤێرتێرنەری Veterinary Scienceدەركەوتوە كە فرمێسكی مرۆڤ و ئەو جۆرە گیانلەبەرانە وەك یەك وایەو دەكرێت لە چارەسەركردنی نەخۆشیەكانی چاو و تۆڕی بینیندا ئەزمون لەسەر ئەو گیانلەبەرانە بكرێت و چاوی نەخۆش یان كەم بینای پێ چاك بكرێتەوە.

پرۆفیسۆرێكی زانكۆی سەلڤادۆر لەبەرازیل ئاشكرایكردوە كە تا ئیستا زۆر توێژینەوەی زانستی لەسەر فرمێسكی گیانلەبەران كراون، بەڵام یەكەمین جارە لەسەر هی خشۆكەكان و حەوت جۆر باڵندەی وەك هەڵۆ و بەبەغاو كونەپەپو كراوە ئاوی فرمێسكەكانیان وەرگیراوەو ئەزمونی لەسەركراوە، ڕون بۆتەوە هاوشێوەی فرمێسكی مرۆڤ مادەكانی ئەلیكترۆلیتی وەك سۆدیۆم و كلۆریدو یۆریاو پرۆتینیان تێدایەو هەمان ئەو سودەش بەچاو دەگەیەنێت كەبۆ مرۆڤی ئاسایدا هەیەتی.

ئەو زانایە بۆیە ئاشكرابوە كەئاوی فرمێسكی گیانلەبەرە خشۆكەكانیش وەك تیمساح و مارمێلكەی ئاوی هەمان ئەو مادەیان تێدایەو لەهی مرۆڤ و باڵندەوە نزیكن، زاناكان خەریكی ئەوەن لە ئایندەدا بۆ چاوی مرۆڤ سود لەو باڵندەو ئاژەڵانە وەربگرن.

سەرچاوە: National Georgaphic

 143 جار بینراوە