سەرەکی » ئاراستە » عه‌بدوڵڵای حاجی عومه‌ر عه‌نه‌بیپەڕە 27

سـاتێك وه‌فا

عه‌بدوڵڵای حاجی عومه‌ر عه‌نه‌بی

عه‌مید/ دڵشاد هه‌ورامی

یه‌كێك له‌ لاپه‌ڕه‌كانی ئه‌لبومی سه‌روه‌رییه‌كانی هێزی پیشمه‌رگه‌ی كوردستان كه‌ بۆ گۆشه‌ی ئه‌مجاره‌ی ساتێك وه‌فا ده‌یخه‌ینه‌ روو، پیاوێكه‌ لێوان لێو له‌ دڵسۆزی و خه‌مخۆری، له‌ ئازایه‌تی و نه‌ترسی، ئه‌ویش پێشمه‌رگه‌ی دێرین و هاوڕێم (عه‌بدوڵڵا عومه‌ر حه‌مه‌ئه‌مین)ه‌ كه‌ ناسراوه‌ به‌ عه‌بدوڵڵای حاجی عومه‌ر عه‌نه‌بی.

ئه‌م تێكۆشه‌ره‌ ساڵی 1966 له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید له‌دایكبووه‌و له‌ ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵیدا چۆته‌ قوتابخانه‌و تا قۆناغی ناوه‌ندی خوێندووه‌.

له‌ ته‌مه‌نی لاوێتیدا هه‌ستی به‌ چه‌وساندنه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌ی كردووه‌، هه‌رربۆیه‌ په‌یوه‌ندیكردووه‌ به‌ رێكخستنه‌كانی ی.ن.ك-ه‌وه‌و ساڵی 1985 بووه‌ به‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ تیپی11ی هه‌ورامان. پیشمه‌رگه‌یه‌كی قاره‌مانی ناو سه‌نگه‌ر بووه‌ هه‌میشه‌، به‌شداریی زۆربه‌ی شه‌ڕه‌كانی سنووری هه‌ڵه‌بجه‌و شاره‌زوورو قه‌ره‌داغ و مه‌فره‌زه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌و داستانی قه‌یوان-ماوه‌تی كردووه‌.

جگه‌ له‌ تێكۆشانی خۆی، بنه‌ماڵه‌كه‌شی شۆڕشگێڕو تێكۆشه‌ر، مایه‌ی شانازی و خاوه‌ن شه‌هیده‌، له‌وانه‌، شه‌هیدان: حه‌یده‌ر عه‌نه‌بی و ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمان و حیكمه‌تی حاجی عوسمان.

 255 جار بینراوە