سەرەکی » ئابووری » ساڵ لەدوای ساڵ قەرزەكانی عیراق زیاد دەكات

ساڵ لەدوای ساڵ قەرزەكانی عیراق زیاد دەكات

لەگەڵ بەردەوامیی قەیرانە یەك لەدوای یەكەكانی عیراقدا، ساڵ لەدوای ساڵ قەرزە دەرەكییەكانی ئەو وڵاتە زیاتر بووە، بەجۆرێك بەپێی ئەو داتایانەی لەلایەن سندوقی دراوی نێودەوڵەتییەوە بڵاوكراوەتەوە، لەساڵی ٢٠١٣ەوە تا ساڵی ٢٠١٨ قەرزەكانی عیراق بەردەوام لەزیادبووندا بووەو لەساڵی 2017 یشدا گەیشتۆتە ئاستێكی پێوانەیی.
بەپێی داتاكانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، لەساڵی ٢٠١٣دا پێش دەستپێكردنی شەری داعش‌و دابەزینی نرخی نەوت، قەرزە دەرەكییەكانی عیراق ٧٣ ملیارو ١٠٠ ملیۆن دۆلار بووە، زۆرینەی قەرزەكانیش لەسەردەمی رژێمی پێشووی عیراق بووە، بەڵام لەساڵی ٢٠١٤دا كە سەرەتای دەستپێكردنی پەلامارەكانی داعش‌و دابەزینی نرخی نەوت بوو، قەرزەكانی عیراق گەیشتۆتە ٧٥ ملیارو ٢٠٠ ملیۆن دۆلار، لەساڵی ٢٠١٥یشدا قەرزە دەرەكییەكانی عیراق بۆ ٩٨ ملیار دۆلار بەرزبۆتەوەو لەساڵی ٢٠١٦یشدا بەهۆی بەردەوامیی قەیرانەكانەوە قەرزەكانی عیراق گەیشتۆتە ١١٤ ملیارو ٦٠٠ ملیۆن دۆلار.
هەر بەپێی ئەو دایانەی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بڵاویكردۆتەوە، لەساڵی ٢٠١٧ قەرزەكانی عیراق ژمارەیەكی پێوانەیی تۆمار كردووەو گەیشتۆتە ١٢٢ ملیارو ٩٠٠ ملیۆن دۆلار، سندوقەكە پێشبینیشی كردووە، بەهۆی پڕۆسەی ئاوەدانكردنەوەی ناوچە زیانلێكەوتووەكانی عیراق‌و بەردەوامیی قەیرانەكانەوە، لەساڵی ٢٠١٨دا قەرزەكانی عیراق بگاتە ١٣٢ ملیار دۆلار.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*