سەرەکی » هەواڵ » پەیامی بافڵ تاڵەبانی بە بۆنەی دەستبەکاربوونی قەداسەتی پاتریارک مار ئاوای سێهەمەوە

پەیامی بافڵ تاڵەبانی بە بۆنەی دەستبەکاربوونی قەداسەتی پاتریارک مار ئاوای سێهەمەوە

بەڕێز/ قەداسەتی پاتریارک مار ئاوای سێھەم

‎بەبۆنەی دەستبەكاربوونی بەڕێزتان وەك پاتریارکی نوێی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لە جیھان، گەرمترین پیرۆزبایی لەبەڕێزتان و خوشک و برایانی مەسیحی لە ھەرێم و عیراق و جیھان دەکەم. هیوادارین ئەمە ببێتە مایەی قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی و ئاشتەوایی زیاتری نێوان هەموو نەتەوە و پێکهاتەکان و گەشەکردنی برایەتی و پێکەوە ژیان لەناو گەلەکەمان.

‎یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەرۆشی پاراستنی ئەو وێنا جوانەی پێکەوەژیانی ھەموو نەتەوە و پێکھاتە و ئاینزاکانە لە ھەرێم و بەھەموو شێوەیەک پارێزگاری لە كلتوری فرەڕەنگی و پێكەوەژیان و تەبایی دەكەین.

ھەر شاد و سەربەرزبن

‎بافڵ تاڵەبانی
‎ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 56 جار بینراوە