سەرەکی » زانست » ژاپۆن: مەرەزەكان دەكرێنە تابلۆی هونەری

ژاپۆن: مەرەزەكان دەكرێنە تابلۆی هونەری

كەشتیی نوح

ماوەی 28 ساڵە گوندێكی باكوری ژاپۆن لە رێگەی مەرەزەكانییەوە كولتوری ژاپۆن زیندوو دەكاتەوە.

دانیشتوانی گوندی (ئاناكادیت) لە باكوری ژاپۆن لە ساڵی 1993ەوە كردویانەتە نەریت و ساڵانە لە رێگەی گۆرینی مەرەزەكانیان بۆ تابلۆی هونەریی سەر سوڕهێنەر كولتوری گوند و وڵاتەكەیان بە زیندویی دەهێڵنەوە.

هەموو ساڵێك لە مانگی ئایاردا دانیشتوانی گوندی ئاناكادیت بەیارمەتی 1300 خۆبەخش بە دیزاینێكی ئاڵۆز و هونەریی دەست دەكەن بە چاندنی چەندین جۆر برنج كە بە هونەری چاندنی برنج (تامپۆ ئاتۆ) ناسراوە و لە وەرزی هاویندا كارەكەیان تەواو دەبێت و بەو هۆیەشەوە هەزاران گەشتیار روودەكەنە ئەو ناوچەیە بۆ بینینی ئەو كارە هونەرییانە.

ئامانجی ئەو كارەش كەمكردنەوەی قەرزە كەڵەكە بووەكانی سەر ئەو گوندە و كەمكردنەوەی ژمارەی دانیشتوانە.

ساڵ بەساڵیش كارە هونەرییەكان ئاڵوزتر و لە رووی نرخیشەوە گرانتر دەبن، یەكێك لە داهێنانە هونەرییەكانیش دیزاینێكە كە گوزارشتە لە سڵاوكردن لە فیلمە خۆرئاواییەكانی وەك (لەگەڵ بادا رۆیشتوو) و(جەنگی ئەستێرەكان) و هەندێك وێنەی كەسایەتییە ئەفسانەییە ژاپۆنییەكان و ئەكتەر و كاراكتەرە ناوخۆییەكانی ئەو وڵاتە.

ئەو دیزاینە ئاڵۆزانە لەلایەن مامۆستایەكی پێشووی ئامادەیی ئەو گوندەوە جێبەجێدەكرێت كە ناوی ( ئاتسۆچی یامامۆتۆ)یە.

هەمیشە بابەتی دیزاینەكە ساڵی پێشوتر گفتوگۆی لەسەر دەكرێت و بڕیاری لەسەر دەدرێت، دواتر یامامۆتۆ لەسەر پارچەیەك نەخشەی كارەكەی دەكێشێت و هێلكاری رەنگ و گۆشەی بینینیش لەبەرچاودەگرێت.
لە لێدوانێكیدا بۆڕۆژنامەنووسان یامامۆتۆدەڵێت: لەكاتی دیزاینكردندا هەندێك گۆڕانكاریی دەكرێت ئەویش بە بەكارهێنانی چارەسەركاری وێنەی كۆمپیوتەری».

ئەو وتیشی» هەندێك لەو تابلۆیانە یان وێنەی فۆتۆگرافین یان وێنەی وردەكاریین و سەدان و هەزاران رەنگ بەكار دەهێنرێن، بەڵام دواتر تەنها حەوت رەنگ دەهێڵرێنەوە كە گونجاون لەگەڵ رەنگی برنجەكانی ناو كێلگەكە»

بە شێوەیەكی گشتیی باشترین كات بۆ بینینی ئەو كارە هونەرییانە مانگی تەمموزە كاتێك رەنگی كێلگەكە لەگەڵ دیزاینەكەدا گونجاندنێكی تەواو دروست دەكات.

لێپرسراوانی گوندەكەش جەخت لەوە دەكەنەوە ئەو كارە هونەرییانە رۆڵێكی گرنگیان بینیوە لە كەمكردنەوەی قەرزی گوندەكەیان بە هۆی ئەو گەشتیارە زۆرەی بۆ بینینی ئەو دیمەنانە سەردانی گوندی ئاناكادیت دەكەن.

سەرچاوە:Sky news

 140 جار بینراوە