سەرەکی » زانست » ژنان بۆیان نییە بچنە ئەم شوێنانەی جیهان

ژنان بۆیان نییە بچنە ئەم شوێنانەی جیهان

تارا شێخ عوسمان

هەرچەندە ژنان توانیویانە بگەنە بۆشایی ئاسمان، كەچی لەسەر زەوی هەندێك شوێنیان لێ قەدەغەكراوە.

هەرچەندە ماوەیەكی زۆرە ژنان هاوشانی پیاوان لە سەرجەم كایەكانی ژناندا رۆڵیی خۆیان دەگێڕن و لە زۆر بواریشدا داهێنان دەكەن و سەركەوتنی گەورەش بەدەست دەهێنن و زیاتر لە نیو سەدەشە لە بواری گەردوونناسیشدا لەگەڵ پیاوان بەشداری چەندین ئەركیان كردووە لە بۆشایی ئاسماندا، كەچی هەتا ئێستا هەندێك شوێن هەیە لەسەر زەوی بۆ ژنان نییە سەردانیان بكەن لەوانەش:

چیای ئاتوس – یۆنان
ڕێگە بە هیچ مێینەیەك نادرێت بچێتە سەر ئەو چیایە جا ژن بێت یان مێیەی گیانلەبەران، هۆكارەكەشی ئاینییە، چونكە ئەو شوێنە نزیكەی 20دێری ئەرسەدۆكسی تێدایە و لە كۆنەوە بە ناوچەیەكی پیرۆز دانراوە و بڕواش وابووە ژنان ناتوانن بچنە ئەو شوێنە پیرۆزانە، ئەمەش لەبەر دوو هۆ ، یەكەمیان بۆ ئەوەی ژنان سەرنجی رەبەنەكانی ئەو دێرانە رانەكێشن و لە نوێژكردن دووریان نەخەنەوە، دووەمیشیان چونكە مەریەمی پاكیزە تەنها ژن بووە رێگەی پێدراوە بچێتە سەر چیاكە.

چیای ئەومین- ژاپۆن
لە سەدەی حەوتی زایینیدا دێرێك لەسەر چیای ئۆمینی دورگەی (هۆنشۆ)ی ژاپۆن بونیاتنراوە كە تایبەت بووە بە لایەنگرانی ئاینی (یامابوشی) كە بە مانای (دونیا نەویستانی چیاكان)دێت، ئەم ئاینەش تێكەڵەیەكە لە ئاینی بودایی و چنتۆ و چەند بیروباوەرێكی ناوخۆیی، رێگریی كردنی ژنانیش لەسەردانكردنی ئەو چیایە دەگەرێتەوە بۆ بیروباوەری گەلی یامابوشی، لەم ساڵانەی دواییدا ئەو رێگری كردنە سووكتر كراوە كە ماوەی 1300 بەردەوام بووە.

یانەی گۆلڤی burning tree golf ی ئەمریكا
تا ئێستاش زۆربەی یانەكانی گۆڵڤ لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رێگە نادەن ژنان ببنە ئەندام و لەوانەش یانەی (burning tree golf)ی ویلایەتی ماریلاند، بە هۆی ئەوەی لەو یانانە توالێتی خانمان بەردەست نییە.

بێستانی قەلەندەرەكان- ئەمریكا
بێستانی قەلەندەرەكانی (سان فرانسیسكۆ) لەوەتەی لە ساڵی(1872)ەوە دامەزراوە، یانەیەكی تایبەت بە پیاوانە ، سەرەتا تایبەت بوو بەو نوسەر و هونەرمەندانەی بە دوای ژیانێكی نا ئاساییەوە بوون، دواتر گۆڕدرا بۆ یانەیەكی نهێنی دەوڵەمەند و كەسانی خاوەن هەژمون.

پەرستگەی لۆرد كارتیكیا- هندستان
پەرستگەی لۆرد كارتیكیا لە شاری (بوشكار)ی هندستانە، رێگری لە چوونە ژوورەوەی ژنان ناكات، بەڵام بیروایەك لە ناو دانیشتوانی ئەو شارەدا بڵاوە گوایە هەر ژنێك بچێتە ناو پەرستگەكەوە بەر نەفرەت دەكەوێ، ئەم بیروباوەرەش تایبەتە بە ئاینی هیندۆسەكان

بە پێی ئاینی هیندۆسەكان، كارتیكیا كوڕە گەورەی خواوەندی شیفاو خواوەندی جەنگ بووەو برای گانیشیا بووە، ئەو دوو كوڕە ركابەری یەك بوون لەسەر بەدەستهێنانی پلەی گەورە خواوەندەكان و دواتر گانیشیا بە فێڵێك توانیویەتی سەركەوێت، نهێنی ئەو فێلەش خراوەتە ئەستۆی دایكیان.

ئەكواپاركی مانسیۆن- ئەڵمانیا
لەساڵی 2012 دا بەرێوەبەرانی ئەو پاركە بڕیاریاندا رێگە نەدەن ژنان بچنە ئەو پاركە، ئەمەش لەسەر داوای خودی ژنان بوو، چونكە زۆرێك لە ژنان لە كاتی یاری خلسكێنەی ئاویی تووشی پێكانی مەترسیدار بوون.

white clubی بەریتانیا
ئەم یانەیە یەكێكە لە یانە دێرینەكان و مێژووی دروستكردنی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی (1693) تا ئێستا رێگە نادرێت ژنان بچنە ئەو یانەیە، خودی شازادە چارلزی كوڕی شاژنی بەریتانیا یەكێكە لە ئەندامە دیارەكانی

كەناری ملیمادزی – دوورگەكانی قەمەر (Comoros)
دوورگەی قەمەری گەورە روبەڕووی كەناری خۆرهەڵاتی كیشوەری ئەفریقیا كەناردەریایەكی كراوەی هەیە كە تایبەتە بە پیاوان، لەساڵی 2012 دا بە هۆكاری ئاینیی رێگە بە ژنان نادرێت بچنە ئەو ناوچەیە.

دورگەی ئۆكیۆشیما- ژاپۆن
ماوەی چەند سەدەیەكە رێگە بە ژنان نادرێت بچنە ناو پەرستگەی خواوەندی دەریا، گۆڕێك لەو دورگەیە هەیە كە لە سەدەی حەڤدەدا دروستكراوە بووەتە شوێنێك بۆ بەڕێوەبردنی سروتەكان بە مەبەستی گەرەنتیكردنی تێپەڕینی كەشتییەكان بە سەلامەتی.

سەرچاوە: عربیة نت

 

 165 جار بینراوە