سەرەکی » کەلتوور » شۆڕشی بێ پێشینەی جووتیارانی هیندستان

شۆڕشی بێ پێشینەی جووتیارانی هیندستان

دیلفین سیڤێت و جۆڵ کابالینۆ

لە فارسییەوە: ئەرسەلان حەسەن

حکومەتی هیندستان لە جەرگەی قەیرانی کۆرۆنا سێ یاسای پەسند کرد، کە ناسەقامگیری زۆری سیستمی خۆراکی گشتی و کشتوکاڵی لێکەوتەوە. کاتێک ئەم یاسایانە لە ناوەڕاستی ئەیلوولی ساڵی 2020 پەسندکران، جوڵانەوەیەکی ناڕەزایی بێوێنە لە وڵات سەری هەڵدا، کە کۆتایی پەیمانی ئەخلاقی نێوان حکوومەت و جووتیاران بوو.

لە کۆتایی تشرینی یەکەمی ساڵی2020، سەدان جووتیاری گردبوەوە لەدەروازەی دەهلی نوێی پایتەختی هیندستان، بڕیاریاندابوو حکوومەت بەچۆکدابێنن. ئەمە یەکەمجار نییە جووتیاران لە میدیا و سیاسەتەکانی هیندستان، دەکەونە پێگەی سەرەکییەوە: وەختێک بەهۆی کارەساتەکانی خۆکووژی بەکۆمەڵ، بەگژداچوونەوەی ئۆرگانیزمی گۆڕینی بۆ ماوەیی (GMO) یان تەنانەت دژی زەوتکردنی زەوییەکان، بەڵام ئەمجارەیان ژمارە، ورەی بەرز، ڕەفتار و کەوتنەگەڵ بەشێکی گەورەی کۆمەڵگا دژی سیاسەتەکانی سەرۆک وەزیران نارندرا مودی، تایبەتمەندی نوێ بەم گردبوونەوەیە دەدات.

پەسندکردنی سێ یاسای پێشنیازی حکوومەت لە سەرەتای مانگی حوزەیران و پەسندکردنی پەرلەمان لە ناوەڕاستی ئەیلوول، بارووتی ناڕەزایی ئاگری لە بەشێکی کۆمەڵگا بەردا. پشکی ئەم بەشە لە ناو هێزی کار لە 70% لە ساڵی 1951 بۆ لە 48% لە ساڵی 2011 دابەزیوە. ئەگەر شوک گلاتی پسپۆڕی هیند و پارێزەری ئەم چاکسازیی، پرسی بونیادنانەوە (بنەما نوێکراوەکانی کشتوکاڵی)یە لە وڵات، بۆ کەسانێک سەرەتای لە بەینبردنی سیاسەتی کشتوکاڵی و خۆراکی بوو، کە لە ساڵەکانی 1960 – 1970 پراکتیککرا و بۆ یەکەم جار ئەم یاسایە دەیگرتنەوە.
پاڵپشتیکردنی نرخ لە 1\3ی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان بەگوێرەی ئەم سیاسەتانە، بە گشتی لە باکووری خۆرئاوای وڵات، بە سەر جووتیارانی برنج و دانەوێڵەدا جێبەجێ دەکرا. کە ڕێنیشاندەری نرخی هەموو بەرهەمەکان بوو. بەرهەمەکان لە بازاڕەکانی کۆفرۆشی ژێر چاودێری هەرێمی (ماندیس) دەفرۆشران، بەڵام دەکرا ئاژانسی نەتەوەیی مادە خۆراکییەکان بۆ پشتگیریکردن لە نرخەکان بیانکڕێت. بەم شێوەیە بەرهەمە هەڵگیراوەکان، بۆ ئاژانسەکانی دووبارە دابەشکردنەوەی هەرێمی دەنێردرێن تا هاوکاری هەژارترین بەشی کۆمەڵگای پێ بکات.
یاسای یەکەم، (بەرزکردنەوە و ئاسانکاریی بازرگانی و ئاڵوگۆڕی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان)، ڕێگا بەجووتیاران دەدا لە دەرەوەی (مەندیس) بەرهەمە کشتوکاڵییەکانیان بفرۆشن. سەرەتا ئەم یاسایە بۆ کەمکردنەوەی توانای واسیتە داڕێژرابوو، زۆر زوو دەرفەتیدا بنەماڵە گەورە بەدەسەڵاتەکان، دەسەڵاتی خۆیان جێگیر بکەن. بەکردەوە پاوانکارییە ناوخۆییەکان – کە زۆر جار سیستمی کۆمەڵایەتی جێبەجێی دەکەن – کڕین، ئاڵوگۆڕ و گواستنەوەی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانیان بەدەستەوە گرت.
حکومەتی ناوەندی لە جیاتی ڕاستکردنەوەی ئەم (ماندیس)انە، ڕکابەرێتیتر پەرەی بە (بازاڕە جێگرەوەکان)دا. جووتیارەکان بە ڕەچاوکردنی ئەزموونی هەرێمی بیهار، کە لە ساڵی 2006 هەڵیانوەشاندنەوە، فۆبیای لە ناوچوونی لە سەرخۆی بازاڕەکانی کۆفرۆشی و تەواوی بڕیارلێدراوەکانیان هەیە. بە پێی ڕاپۆرتێکی ڕەسمی، دوای ئەوە (جووتیارەکانی [بیهار] کەوتوونەتە تەڵەی بازرگانانێکەوە، کە ناجوانمێرانە نرخ تەنانەت نزمتر [لە چاو ماندیس] دیاری دەکەن). ڕیچا کۆماری لێکۆڵەر لە ئەنستیتۆی تەکنەلۆژیای هیند لە دەهلی نوێ پێی وایە ئەم یاسایە (ئازادی) دامەزراوە بەدەسەڵاتەکانی پیشەسازی کشتوکاڵی بۆ ((کڕین لە هەر شوێنێک)) (واتا لە دەرەوەی بازاڕە چاودێریی کراوەکان) دابین دەکات.

سەرچاوەی ئاو و مەتبەخەکانی سۆسیالیستی
یاسای دوەم، ((ڕێککەوتنی نرخ))، دوای هاندانی ڕێککەوتنی نێوان جووتیاران و کڕیارانە لە چوارچێوەی نرخەکانی ڕێککەوتنی پێش ڕەنێوهێنان. لێرەدا دووبارە حکوومەت جەخت لە ((ئازادی)) کشتوکاڵی بۆ دیاریکردنی شوێنێک دەکاتەوە، کە دەیەوێت بەرهەمەکەی لێ بفرۆشێت، بەڵام هاوسەنگی جووتیارۆکەیەک بەرامبەر زەبەلاحەکانی پیشەسازی خۆراک و دابەشکردنی بەکۆمەڵ چییە؟ سەرەڕای، لەوانەیە ئەم کارە هاندەری زۆر چاندنی جۆرێک بەرهەم لە جیاتی زۆر جۆر بەرهەمی کشتوکاڵی بێت.
یاسای سێیەم، ((هەموارکردنەوەی بەرهەمە بنەڕەتییەکان))، ڕۆن، پیواز یان سێوەبن عەرزە لە لیستی مادەی خۆراکی دەسڕێتەوە، کە تا ئێستا بڕیارلێدراوەکانی گشتی دەیانگرێتەوە. ئەمە واتا کۆتایی کڕینی ئەم بەرهەمانەیە لە لایەن ئاژانسی حکومەتەوە، کە جووتیارەکان دەیانەوێت زۆر بڵاو ببنەوە. ئامانجی ڕاگەیەنگراو سەرنجڕاکێشانی وەبەرهێنانی تایبەتی نوێکردنەوە و پەرەپێدانی ژێرخانەکانی پاشەکەوتکردنە، چونکە زۆر جار ڕێکخراوە حکومییەکان بە هۆی لاوازیی بارودۆخی پاشەکەوتکردن، بە بەفیڕۆدەر تۆمەتبار دەکرێن. لەگەڵ ئەوەشدا، پێدەچێت لە هەر چاودێری نەکردنێکی ناوەند داوێکی زۆر مەترسیدار بێت، ئەویش لە وڵاتێکدا کە ئاستی بەدخۆراکییەکەی بەرزە: لە 14%ی دانیشتوان گیرۆدەی بەدخۆراکیین. هەژارەکان ڕووبەڕووی مەترسی کەمی و بەکاربەران هەڕەشەی نرخی تاکفرۆشی باڵا بوونەتەوە. ئارویند کەجریڤاڵی سەرۆکی حکومەتی دەهلی و ڕابەری حیزبی خەڵکی ئاسایی (AAP) لە 14ی کانوونی یەکەم لە وتارێکدا وتوویەتی: ((ئەم یاسایە نەک تەنها دژی جووتیاران، بەڵکوو دژی «مرۆڤی ئاسایی» ئەم وڵاتەشە و گڵۆپێکی سەوزە بۆ هەڵاوسان)). حیزبەکەی، هاوشێوەی حیزبی کۆنگرە و حیزبی کۆمۆنیستی هیندستان (مارکسیست)، پشتیوانی لە گردبوونەوەی جوتیاران دەکات.
هەروەها ئەم سێ یاسایە بریتین لە کۆمەڵێک ڕێسا کە دەرفەتی هانابردنی هاوڵاتییان بۆ حکوومەت لە کاتی بوونی ناکۆکی لەگەڵ کۆمپانیا تایبەتییەکان کەم دەکاتەوە. ئەم یاسایانە باسی تێچوونی کۆمەڵایەتی و ژینگەیی مۆدێلی میراتی ((شۆڕشی سەوز)) ناکەن. هەروەها بایەخ بە کرێکارانی بێ زەوی نادەن، کە لە پێوەند بەناوچە، 1\4ی کاری گوند پێک دەهێنن.

خۆپیشاندانی فراوان سەری هەڵدا
بە هەموارترکردنی ڕێگا بۆ کەمکردنەوەی دۆستانەی گشتی، ئەم سێ یاسایە کۆمەڵەیەکی گونجاو پێکدەهێنن و کشتوکاڵ ڕادەستی گروپی بەدەسەڵاتی پیشەسازی خۆراکی و دابەشکردنی بەکۆمەڵ دەکەن، کە تووڕەبوونی جووتیاران ڕیشەی لێگرتوە و لە ژێر ئاڵای یەکێتییە ناوچەییەکان، لە حوزەیرانی 2020 دژەپەلاماری خۆیان دەست پێ کرد. لە 9ی ئاب، 78ەمین ساڵوەگەڕی جوڵانەوەی بەجێهێشتنی هیندیستان (((هیندستان بەجێ بهێڵە)))، دژی داگیرکاری بەریتانیا، خۆپیشاندانی فراوان سەری هەڵدا: سووتاندنی دەقی یاساکان، بەستنی ڕێگاکان، مانۆڕی پایسکیل یان تراکتۆرەکان، مانگرتنەکان، سازدانی گردبوونەوەی ڕوونکردنەوانە … یەکێتیی نیشتمانییەک بەزیاتر لە 500 ڕێکخراوی ناوخۆیی پێکهات، کە خوازیاری ((گردبوونەوەی جووتیارانی یەکگرتوو))ی سەربەخۆ لە حیزبە سیاسییەکان بوون.
بەگشتی ئەم جوڵانەوەیە لە هەرێمەکانی باکوور – پەنجاب، هاریانا و ئۆتار پرادش – دەستی پێ کرد، لەو شوێنەی جووتیارانی خاوەن زەوی کە زۆر جار بەبراوەکانی ((شۆڕشی سەوز)) دادەنران، لە 1990ەوە کەوتونەتە مەترسی نشوستی ئابوورییەکەیانەوە. ئەگەر گردبوونەوە لە پەنجاب بەهێزە، زەوی هەر جووتیارێک بەشێوەیەکی مام ناوەند دەگاتە 603 هێکتار، ئەم بڕەیە لە ئاستی نەتەوەییە بەدەگمەن لەهێکتارێک تێپەڕبوون. چاودێریکردنی ڕەتکردنەوەی حکوومەت – لە ژێر دەسەڵاتی حیزبی گەلی هیند (BJP، نەتەوەگەرای هیند) – لە دانوستانەکانی، داوای ڕێپێوانی کرد بەرەو نیودەلهی. کە گەیشتنە دەروازەکانی پایتەخت، پشتییانبەست بەڕایەڵەیەکی پێکهاتوو لە پەرستگاکانی هیند و پەرستگاکانی گورودوارا و پەرستگاکانی سیخ، ئاسانکاری بۆ ڕێکخستنیان کرد. لە ڕاستیدا، بەدروستکردنی کەمپ، تا ڕادەیەک ڕێگاکانی پایتەخت داخران. ڕەشماڵەکانیان هەڵداو لە دەوروبەریان شوێنی نووستن، ئاو، تەوالێت و گەرماو، دەرمانخانە، مەتبەخ دروستکران. داتاشۆگەلێک بەپەخشکردنی زەبەلاح و پەخشی ڕاستەوخۆی وتاردان لە سۆشیال میدیاش بەکارهێنران.
چالاکییە بەکۆمەڵەکان درەێژیان بە بەردەوامی خۆیاندا. لە 8ی کانوونی یەکەم، ڕێکخراوی جووتیاران داوای مانگرتنی نیشتمانیان کرد، تا یەکێتییە کرێکاری و خوێندکارییەکان، بزووتنەوەی ژنان و تەنانەت هەندێک لە بازرگانان بەشێوەیەکی جێگاسەرنج پشتگیرییان بکەن، کە بڕیاربوو سوودمەندی سەرەکی ئەم یاسا کشتوکاڵییە بن. لە سەر بانگهێشتی یەکێتیی سەرانسەری کیسانی سەبای هیند (All India Kisan Sabha)، مانگرتنێک لە خواردن لە کاردانەوەی سەرکوتکردنی تووند، گازی فرمێسک ڕێژ، ئۆتۆمبێلی ئاوڕشێن و چەندان سەدان دەستگیرکراو ئەنجامدرا. لە 20ی کانوونی یەکەم، شەپۆلی هێزی نوێ لە ڕاجستانەوە، ڕێگای دەهلی – جیپوریان داخست. 23ی کانوونی یەکەم ((ڕۆژی جووتیاران)) ڕاگەیەنراو هێزی پشتیوانی لە چەندین هەرێمەوە ڕەوانەی پایتەخت کرا. چەند هەزار جووتیارۆکە و مام ناوەند لە خۆرئاوا و سەنتەری وڵات، بە گشتی لە ئەندامانی یەکێتییە کۆمۆنیستەکان، یەکیان گرت و کەرنەڤاڵی ئۆتۆمۆبێلەکان کەوتەڕێ.

دوو ناوی ڕاستەقینەیان کردە ئامانج
لە 26ی کانوونی یەکەم، کەمپینی بایکۆت دژی ((بەرهەم و خزمەتگوزاریی ئەمبانی و ئادانی)) دەستی پێ کرد. جووتیاران بەنۆرەی خۆیان بەشێوەزاری دەنگی هیندی و پێکهاتە زمانییەکەی، دوو ناوی ڕاستەقینەیان کردە ئامانج: هەر دوو ملیاردێر گوتام ئادانی و موکش ئامبانی، کە هەر دوو هێماکە ((هیندی درەوشاوە)) (Shining India) (هیندی درەوشاوە، دروشمی BJP دۆڕاوی هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2004) و هێمای دەسەڵاتن بە سەر ئابووری گوند دا. ئەمبانی، یەکەمین دارایی وڵات لە ڕوانگەی فۆربس، سەرۆکی گروپی پیشەسازی متمانەیە، کە چالاکییەکانی لە پترۆکیمیاوییەوە تا گەیاندن و دابەشکردنی بەکۆمەڵ، گواستنەوە و پاشەکەوتکردنی دانەوێڵە دەگرێتەوە.
ئادانی کەتوەتە سەرووی هەڕەمی گروپێکی گەورەی کانزا، مڵکوماڵ و دانەوێڵە، بەڕێوەبردنی بەندەرو بەشێوەیەکی زۆروزەوەند، بازرگانی کشتوکاڵی (بەرهەمهێنەری گەورەترین مارکی ڕۆنی خۆماڵی). هەر دووکیان هاوڕێی زۆر نزیکی مودین. لە27ی کانوونی یەکەم، جووتیاران پەخشی ((دیالۆگی لە دڵەوە بۆ دڵ))ی مانگانەی ڕادیۆیی ((مان کی باات))ی سەرۆک وەزیرانیان تێکدا، کە تەنەکەیان دەکوتا تا بە شێوەیەکی ڕەمزی بەداپۆشینی دەنگی، دژایەتی خۆیان بۆ سیاسەتەکانی پیشان بدەن. ڕیکخراوەکانی جووتیاران داوای ڕەتکردنەوەی سیمکارتی موبایلی مارکەکانی Reliance و Jioی ئەمبانی بوون.
ڕێکخستنی نیمچە سەربازیی جوڵانەوەکە، پێوەندی نزیکی جەوان (سەرباز) و کیسا (جووتیاران)ی دەردەخست. ئەم کارە ئاماژە بەدرووشمی سیاسی دێرینی سەربەخۆیی دەکات: (((سەربەرزی بۆسوپا، سەربەرزی بۆجووتیاران))). واتا ئەگەر سوپا داکۆکی لە سنوورەکان بکات، جووتیاران ئاسایشی خۆراک دابین دەکەن. جووتیاران بەناوی ئەم پەیمانەی ئەخلاقی، پاڵپشتیی زامنکراوی حکومەتییان هەیە، پەیمانێک کە ئەمڕۆ شکاوە.
سەرەتا خۆپیشاندەران کە لە باکوورەوە هاتبوون، BJP و میدیاکان، پێیان وتن: جووداییخواز و ((دژەنیشتمانی))، کە چین یان پاکستان هانیانداوون، تەنانەت بەئاماژەکردن بە سیخەکانی جووداییخوازی پەنجاب بە ((تیرۆریست)) و ((جیاییخواز)) ناوبران. ئەم سیخانە لە ساڵی 1984 کە پەرستگای ئاڵتوونیان داگیر کردبوو، بەفەرمانی سەرۆک وەزیران ئەندێرا گاندی (کە دوای چەند مانگێک سیخە پاسەوانەکانی خۆی کوشتییان)، بەسەرکوتکردنێکی خوێناوی دەرپەڕێندرانە دەرەوە. هەروەها بەدەسکەلای دەستی هێزە چەپە تووندڕەوەکانی ناکسالی تۆمەتبارکران، ڕەوتێک کە بەوتەی نوێنەرانی BJP یان ڕۆژنامەنووسانی نزیک بەدەسەڵاتی باندی توکدە توکدە (باندی لاتوپووت لە نێوان براوەی یەکێتیی نیشتمانی)یی پێک دەهێنن.

ئێمە جووتیارین، نەک تیرۆریست
لە کاتێکدا بەتەواوی پێچەوانەی ئەوەیە: هاوپەیمانی جووتیاریی دژی گرتنی ملهوڕانەی هەندێک لە چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ و دژی یاسای باس وروژێنەری هاوڵاتیی 2019 هەڵوێستی وەرگرتوە، کە بۆ موسوڵمانان جیا کارانەیە. بێجگەلەوە، دابەشکردنی خواردنی ئامادە لە لایەن سیخەکانەوە بە سەر خۆپیشاندەران، بەڵام هێزەکانی پۆلیس و میلیشاگەلێک کە بۆ ((ئاساییکردنەوەی)) ڕێگاکان ڕەوانەکرابوون، ڕیکخرا بوو. شاهیدی پەرچکەرەوەی ئەم ڕاستییە لەو وێنانەدا دەبینرێت کە بەوتەی جووتیاران کەمتر لە میدیای خواکان (godi-medias)، بەمانای ڕاستەقینەی وشە، ئەو میدیایانەی سەر بە دەسەڵاتن، پیشاندەدرێن.
خۆپیشاندەران هاواردەکەن: ((ئێمە جووتیارین، نەک تیرۆریست)). ڕۆژنامەی ترولی تایمزییان دەرکرد کە وەڵامێکی بێلایەن و ڕیکخراو بوو بۆ پەلاماردانی میدیاکان. هەروەها وەبەرهێنانێکی زۆریان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کرد و بەم شێوەیە توانییان ڕاستەوخۆ بەدوای کۆمەڵێک باسی نوێنەرانی خۆیان لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵ، بازرگانی و پیشەسازی و باسی بەکاربەر، خواردن و دابەشکردن بکەون. جووتیاران لە ڕووبەڕووبوونەوە بە دەسەڵاتێک کە لە کێشاندنەوەی ئەم سێ یاسایە چاو دەنووقێنێت، هەر وەک خوازیاری بڵاوبوونەوەی نرخی لانی کەمی پشتگیری کراو بۆ هەموو بەشەکانی کشتوکاڵ و بەڕەسمی ناسینیان وەک مافی یاسایی.
سەرەڕای هەوڵەکانی دیوانی باڵای وڵات بۆ دەستێوەردان لە تێکهەڵچوونەکان، بەدامەزراندنی کۆمسیۆنێکی داوەڵی لە جیاتی کۆمێنت دەربارەی هاتنەوەی سێ یاسا لەگەڵ دەستوور و سەرەڕای هەڕەشەکان دژی گردبوونەوەی ڕێکخراو بۆ 26ی کانوونی دوەم، ساڵوەگەڕی دەستوور دوای سەربەخۆیی، هێشتا جووتیارەکان لە ناوەڕاستی کانوونی دوەم، تەواو پڕجۆشوخرۆش و چالاکن. ئایا جەنابی مودی کە تا هەنوکە نەرم نەبوە، تاکتیکەکانی خۆی دەگۆڕێت؟

سەرچاوە: https://melliun.org

 150 جار بینراوە