سەرەکی » ئابووری » عیراق 10 هەزار مێگاوات كارەبا لە تیشكی خۆر بەرهەم دەهێنێت

عیراق 10 هەزار مێگاوات كارەبا لە تیشكی خۆر بەرهەم دەهێنێت

ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاند: وڵاتەكەی پلانی هەیە لە داهاتوودا 10 هەزار مێگاوات كارەبا لە تیشكی خۆر بەرهەم بهێنێت.

وەزیری نەوتی عیراق لە تویتێكدا رایگەیاندووە، زۆر خۆشحاڵین بەوەی سێیەم گرێبەستمان ئیمزا كرد بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا لە تیشكی خۆر، لەگەڵ هەریەك لە كۆمپانیاكانی سكاتك و تۆتاڵ و مەسدەر.

ئاماژەی بەوەشكردووە: بە تەواوكردنی ئەم پڕۆژانە، عیراق لەسەدا 25ی ئەو پلانە جێبەجێدەكات كە بڕیارە تا ساڵی 2030 تەواو ببێت و 10 هەزار مێگاوات كارەبا لە تیشكی خۆر بەرهەم بهێنێت.

ئیحسان عەبدولجەبار ئەوەشی خستۆتەڕوو: بەرهەمهێنانی یەك مێگاوات كارەبا لە سووتەمەنی شل دەگاتە 120 دۆلار، بەڵام بەرهەمهێنانی ئەو بڕە لە وزەی خاوێن 40 دۆلارە و عیراق ساڵانە بە بەهای 5 ملیار دۆلار نەوتی خاو بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا خەرج دەكات.

 223 جار بینراوە