سەرەکی » ئابووری » بانكی ناوەندی خستنەبازاڕی دۆلاری كەمكردەوە

بانكی ناوەندی خستنەبازاڕی دۆلاری كەمكردەوە

بانكی ناوەندیی عیراق ئاشكرایدەكات، دوێنێ بڕی 189 ملیۆن دۆلاری خستۆتەبازاڕەوە بەمەش بڕی خستنەبازاڕی بەشێوەیەكی بەرچاو كەمكردەوە. ئاماژەی بەوەشداوە، نرخی یەك دۆلاری بە 1460 دینار خستۆتەبازاڕەوە.

بەپێی راگەیەنراوێكی بانكەكە، كڕیارانی دۆلار بڕی 143 ملیۆن و 375 هەزار دۆلاریان بۆ پشتیوانیكردنی هەژماری بانكی دەرەكی بەشێوەی حەواڵەكردنیان كڕیوە و بڕی 16 ملیۆن و 120 هەزار دۆلاریش، بەشێوەی نەختینەیی لە بازاڕەكاندا مامەڵەی پێوە دەكرێت.

لەلایەكی دیكەوە، 32 بانك لە ئاڵوگۆڕكردنی دراوەكاندا بەشدارییان كردووە بۆ دابینكردنی هەژمارەكانی دەرەوەی وڵات و 11 بانكی دیكەش بڕی پارەی نەختینەییان دابینكردووە.

ئەمە لەكاتێكدایە، لە مانگی كانوونی یەكەمی ساڵی رابردوودا بە بڕیارێكی حكومەتی عیراق و بانكی ناوەندی، نرخی دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبۆوە و هەر 100 دۆلارێك بۆ 145 هەزار دینار جێگیركرا.

 77 جار بینراوە