سەرەکی » وەرزش » چه‌ند سندوقێكی وه‌به‌رهێنان ده‌یانه‌وێت هالاند بگوازنه‌وه‌ بۆ بارسێلۆنا

چه‌ند سندوقێكی وه‌به‌رهێنان ده‌یانه‌وێت هالاند بگوازنه‌وه‌ بۆ بارسێلۆنا

به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا یانه‌ی‌ بارسێلۆنا سه‌ره‌ڕای قه‌یرانه‌ داراییه‌كه‌ی‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ نێو ركابه‌ری گواستنه‌وه‌ی‌ ئیرلینگ هالاندی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی‌ بروسیا دۆرتمۆند.
بارسێلۆنا له‌ماوه‌ی‌ رابردوو قه‌یرانی دارایی گه‌وره‌ی هه‌بووه‌ كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ نه‌یتوانی بۆندی مێسی بكاته‌وه‌و ده‌ستبه‌رداری چه‌ند یاریزانێك بوو مووچه‌ی چه‌ند یاریزانێكیشی كه‌م كرده‌وه‌.
رۆژنامه‌ی‌ سپۆرتی نزیك له‌ یانه‌كه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ چه‌ند سندوقێكی وه‌به‌رهێنان پێشنیاری ئه‌وه‌یان خستۆته‌ به‌رده‌م یانه‌كه‌ یارمه‌تیان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ هالاند بگوازنه‌وه‌ ریزه‌كانی یانه‌كه‌.
به‌پێی هه‌واڵی ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ ته‌نها یه‌ك سندوقی وه‌به‌رهێنان ئه‌و پێشنیاره‌ی نه‌كردوه‌ به‌ڵكو چه‌ند سندوقێك ئه‌و پێشنیاره‌یان كردوه‌و ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربریوه‌ پاره‌ی بۆندی ئه‌و یاریزانه‌ بده‌ن و پێیان وایه‌ ئه‌و بۆنده‌ سودی بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌بێت.
له‌ هاوینی ئاینده‌ مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ بۆندی هالاند ده‌بێته‌ 75 ملیۆن یۆرۆ، به‌ڵام كێشه‌ی بۆنده‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێویسته‌ بارسا مووچه‌ی زۆر بدات به‌و یاریزانه‌ پاره‌ی شیرینی بۆنده‌كه‌ش بدات به‌ رایۆلای به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی.
سپۆرت ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ هالاند چه‌ندین یانه‌ گرنگی پێده‌ده‌ن به‌ڵام له‌ بارسێلۆنا ده‌بێته‌ ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌م و یانه‌كه‌ش پێویستی زۆری پێی هه‌یه‌ بۆیه‌ سودی زۆری بۆ ئه‌و
یاریزانه‌ ده‌بێت.

 137 جار بینراوە