سەرەکی » هەمەڕەنگ » گۆرانییە نوێکەی شەست و یەک ملیۆن بینەری هەبوو

گۆرانییە نوێکەی شەست و یەک ملیۆن بینەری هەبوو

لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا گۆرانیبێژی جیهانی «ئەدێل» گۆرانییە نوێکەی بە ناوی «Easy On Me» بڵاوکردەوە.
بڵاوبوونەوەی ئەم گۆرانییە نوێیەی ئەم گۆرانیبێژە جیهانییە دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبوو، بە جۆرێک لەماوەی دوو رۆژی بڵاوبوونەوەیدا نزیکەی 61 ملیۆن بینەری هەبوو.
«ئەدێل» ئەم گۆرانییە نوێیەی لە پێگەی تایبەتی خۆی لە یوتیوب بڵاوکردەوە و کلیپەکەشی بەشێوەیەکە کە سەرنجی زۆربەی گوێگر و هەوادارانی ئەم گۆرانیبێژەی بۆ لای خۆی راکێشاوە، چونکە هەم بە شێوەیەکی کلاسیک کار لە کلیپەکەدا کراوە هەم زۆرێک لە دیمەنەکانی کلیپەکە رەش و سپییە.

 272 جار بینراوە