سەرەکی » ئابووری » عیراق: تا ساڵی 2025 كۆتایی بە سووتانی غاز دێنین

عیراق: تا ساڵی 2025 كۆتایی بە سووتانی غاز دێنین

عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عیراق رایگەیاندووە: تا ساڵی 2025 كۆتایی بە سووتانی ئەو غازە دەهێنین كە لەكاتی دەرهێنانی نەوتدا دەسووتێت، بەبێ‌ ئەوەی سوودی لێوەربگرین.

وەزیری دارایی عیراق لە میانی بەشداریكردنی لە لوتكەی سەوزی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە سعودیە ئاماژەی بەوەكرد، كۆتاییهێنان بە سووتانی ئەو غازە، پێویستی بە بودجەیەكی تایبەتە كە بڕەكەی زیاترە لە سێ ملیار دۆلار ‌و دەبێت حكومەت لە چوار ساڵی داهاتوودا دابینی بكات.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، دەتوانرێت ئەو غازە بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا سوودی لێوەربگیرێت و وەبەرهێنانی زیاتریشی تێدا بكرێت، جگە لەوەش وادەكات چیتر نەوت ‌و گازوایل بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا بەكار نەهێنرێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە، مانگی تەمموزی ئەمساڵ، بانكی ناوەندی رایگەیاند، عیراق دووەم خراپترین وڵاتی جیهانە لە سووتانی غازدا و ساڵانە نزیكەی 10 ملیۆن تۆن غاز لە هەوادا دەسووتێت.

 99 جار بینراوە