سەرەکی » هەمەڕەنگ » فیلمی ئێرانی دارگوێز بۆ یه‌كه‌مجار له‌ هه‌رێم نمایش ده‌كرێت

فیلمی ئێرانی دارگوێز بۆ یه‌كه‌مجار له‌ هه‌رێم نمایش ده‌كرێت

فیلمی ئێرانی دارگوێز له‌ ده‌رهێنانی محه‌مه‌د حسێن مه‌هده‌ویان بۆ یه‌كه‌مجار له‌ لایه‌ن كۆمپانیای مه‌ستی فیلمەوە له‌ هه‌رێمی كوردستان نمایش ده‌كرێت.

به‌پێی راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی میهر له‌ نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی كۆمپانیای مه‌ستی فیلم، نمایشی گشتیی فیلمی دارگوێز رۆژی 4/11/2021 هاوكات له‌ سلێمانی، هه‌ولێر و دهۆك ده‌ستپێده‌كات. لەم سۆنگەیەوە كۆمپانیای مه‌ستی فیلم ده‌یه‌وێت به‌ گرنگیدان به‌ خاڵه‌ هاوبه‌شه‌ فه‌رهه‌نگییه‌كانی نێوان ئێران و هه‌رێمی كوردستان و به‌ مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدان به‌ په‌یوه‌ندی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری دوولایه‌ن، فیلمه‌ ئێرانییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان بڵاوبكاته‌وه‌.

فیلمی دارگوێز چیرۆكی راسته‌قینه‌ی ژیانی تاڵ و پڕ له‌ نه‌هامه‌تی كه‌سێكی خه‌ڵكی سه‌رده‌شت به‌ ناوی قادر مه‌ولان پوور ده‌گێرێته‌وه‌ كه‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌ كاره‌ساتی كیمیابارانی سه‌رده‌شتدا به‌ر چه‌كی كیمیایی ده‌كه‌ون. ئه‌م فیلمه‌ ئێرانییه‌ له‌ فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی فه‌جر له‌ تاران توانی خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنه‌ر و باشترین ئه‌كته‌ر ‌بەده‌ستبهێنێت، یه‌كێكیش بووە له‌ به‌ربژێره‌كانی ئێران بووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك نوێنه‌ری ئێران بچێته‌ کێبڕکێکانی ئۆسكاری 2021.

 134 جار بینراوە