سەرەکی » کەلتوور » کتێبی شاکر مەجروم جوامێرێک لەنیشتمانپەروەری و نەبەزین کەوتە بەردەستی خوێنەرانی

کتێبی شاکر مەجروم جوامێرێک لەنیشتمانپەروەری و نەبەزین کەوتە بەردەستی خوێنەرانی

لە رۆژانی رابردوودا مەراسیمێک بۆ ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی (شاکر مەجروم جوامێرێک لەنیشتمانپەروەری و نەبەزین) بەڕێوەچوو.

کتێبەکە لەلایەن ئومێد شێرکۆ شاکر مەجروم-ەوە ئامادەکراوە و نووسراوە و لەبڵاوکراوەکانی گۆڤاری نما-یە و زنجیرەی (160) رواندزناسی پێدراوە و لەلایەن مامۆستا محەممەد گەڵاڵی مامۆستا لە بەشی مێژووی فاکەڵتی ئاداب -زانکۆی سۆران پێداچوونەوەی مێژوویی بۆکراوە.

کتێبەکە دەربارەی کەسایەتی سیاسی و رۆشنبیری کورد (شاکر مەجروم)ەو لە کتێبخانەکانی زۆربەری شارو شارۆچکەکاندا بڵاوکراوەتەوە.

 171 جار بینراوە