سەرەکی » وەرزش » ریكۆردی ئایرۆن مانی شكاند

ریكۆردی ئایرۆن مانی شكاند

كریستیان بلۆمینفیلتی نه‌رویژی و خاوه‌ن میدالی یه‌كه‌م پێشبڕكێی تریاسلۆن له‌ مێژووی ئۆڵۆمپیاد تانی ریكۆردی جیهانی پێشبڕكێی ئایرۆن مان بشكێنێت.

كریستیان به‌شداری له‌ پێشبڕكێی پیاوی ئاسنین كرد كه‌ له‌ مه‌كسیك به‌ڕێوه‌چوو كه‌ له‌پاڵ به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی یه‌كه‌م توانی ریكۆردی نوێی جیهان تۆماربكات.

پێشبڕكێی پیاوی ئاسنین به‌ یه‌كێك له‌ قورسترین پێشبڕكێكان داده‌نرێت له‌ جیهان كه‌ ماوه‌ی‌ گشتی پێشبڕكێكه‌ 140.6 میله‌ و پێكهاتوه‌ له‌ 2.4 میل مه‌له‌ و 122 میل پاسكیلسواری و 26.2 میل راكردن، به‌هۆی ئه‌مه‌ش هه‌ر وه‌رزشكارێك بتوانێت بگاته‌ هێڵی كۆتایی نازناوی پیاوی ئاسنینی پێده‌درێت.

له‌ پێشبڕكێكه‌ی‌ مه‌كسیكیش كریستیان ماوه‌كه‌ی‌ به‌ 7 سه‌عات و 21 ده‌قیقه‌ و 12 سانیه‌ بڕی و پێش جان فرۆدینۆی پاڵه‌وانی پێشووی جیهان كه‌وت كه‌ جیاوازی نێوانیان 6 ده‌قیقه‌ بوو.

 54 جار بینراوە