سەرەکی » هەواڵ » قوباد تاڵەبانی بۆ كۆمەڵەی كورتەباڵاكان: ئەركمانە پشتیوانتان بین

قوباد تاڵەبانی بۆ كۆمەڵەی كورتەباڵاكان: ئەركمانە پشتیوانتان بین

بە‌ڕێزان سەرۆك و ئەندامانی كۆمەڵەی كورتەباڵاكانی كوردستان

بەبۆنەی یادی 27 ساڵەی دامەزراندنی كۆمەڵەی كورتەباڵاكانی كوردستانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستە‌ی سەرۆك و دەستەی بەڕێوەبردن و هەموو ئەندامانی كۆمەڵەكەتان دەكەم و هیوای سەركەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازم لە بەجێگەیاندنی ئەركەكانتاندا.

ئەم یادە بەدەرفەت دەزانم تا سڵاوی خۆم بگەیەنمە هەموو ئەندامانی كۆمەڵەكەتان و ئەو كەس و لایەنانەی كە بەردەوام پشتیوان و هاوكارتانن.

ئێمەش لە حكومەتی هەرێم، بە ئەركی خۆمانی دەزانین كە پشتیوانی هەموو هەوڵەكان بین بۆ بەدیهێنانی تەواوی ئامانجەكانتان، جەختیشدەكەینەوە لەسەر پێویستیی بەدیهێنانی هاوسەنگی لەنێوان هەموو چینوتوێژەكاندا لەپێناوی زامنكردنی بنیاتنانی كۆمەڵگەیەك، كە مافی هەمووانی تێدا پارێزراوبێت.

قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران

 140 جار بینراوە