سەرەکی » ئابووری » ״تا پەسەندكردنی بودجەی 2022، ناردنی پشكی هەرێم بەردەوام دەبێت״

״تا پەسەندكردنی بودجەی 2022، ناردنی پشكی هەرێم بەردەوام دەبێت״

لاپەڕەی ئابووری

سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكومەتی ھەرێم لە بەغدا رایدەگەیەنێت: بڕیاری ناردنی 200 ملیار دیناری تر بۆ هەرێم دراوە، وەكو بودجەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو، بۆ ئەمساڵیش تا كاتی پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای بودجەی 2022، ناردنی پشكی هەرێم بەردەوام دەبێت.

فارس عیسا، سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێم لە بەغدا، لە لێدوانێكدا بۆ (كوردسات نیوز) رایگەیاندووە: بڕیاری ناردنی 200 ملیار دیناری تری پشكی هەرێم دراوە و ناردنی پارەكەش بۆ مانگی 12ی ساڵی رابردووە و لە رۆژانی داهاتووشدا پارەكە دەخرێتە سەر هەژماری حكومەتی هەرێم.

باسی لەوەشكردووە: ئێستا تیمی چاودێریی دارایی عیراق لە هەولێرە و وردبینی كۆتایی بودجەی ساڵی رابردوو دەكات و ئامادەكاریی بۆ بودجەی ساڵی نوێ دەكرێت.

سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا وتیشی: «تا ئێستا پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2022 ئامادەنییە و دەنگی لەسەر نەدراوە، بۆ ئەوەش تا ئەو كاتەی پڕۆژەیاساكە ئامادە دەكرێت، پێویستە بودجەی پێویست بۆ هەموو عیراق دیاری بكرێت و بۆ هەرێمی كوردستانیش بەهەمان شێوە دەبێت».

 122 جار بینراوە