سەرەکی » هەواڵ » لێپرسراوی مەڵبەندی رێکخستنی شنگال: هەمیشە کوردستانی نوێ پێشەنگە لە گواستنەوەی ئێش و ئازاری گەلەکەمان

لێپرسراوی مەڵبەندی رێکخستنی شنگال: هەمیشە کوردستانی نوێ پێشەنگە لە گواستنەوەی ئێش و ئازاری گەلەکەمان

 

بۆ بەرێز/ سەرنووسەری ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ

بەبۆنەی 31ەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ پڕبەدڵ پیڕۆزبایی لە بەڕێز سەرنووسەری ڕۆژنامەکە و نووسەران و هەموو کەرمەندان و خوێنەرانی کوردستانی نوێی ئازیز دەکەم.

وەکو هەمیشە کوردستانی نوێ پێشەنگە لە گواستنەوەی ئێش و ئازاری گەلەکەمان بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان و لەسەر ڕێبازی پیرۆزی مام و بەپێی ئەتەکێتی ڕۆژنامەوانی بەردەوامی بە خزمەتی دەدات و هیوا خوازین هەر وەکو میدیایەکی هاوسەنگ بمێنێتەوە.

دووبارە پیرۆزە و هەر سەرکەوتوو بن

داود جندی شێخ کالۆ
ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لێپرسراوی مەڵبەندی ڕێکخستنی شنگال

 499 جار بینراوە