سەرەکی » راپۆرت » ئامادەکردنی:بورهان ئەمین » مێرکل و ماکرۆن ئەوروپا بەهێز دەکەن

مێرکل و ماکرۆن ئەوروپا بەهێز دەکەن

هەفتەی ڕابردوو «ئیمانوئێل ماکرۆن»ی سەرۆکی فەرەنسا سەردانی ئەڵمانیای کردو لەگەڵ «ئەنجێلا مێرکل»ی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا کۆبونەوە و باسیان لە زۆر مەسەلەی ناوخۆی ئەوروپا و کیشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و قەیرانی سوریا و نێوانی ئەمریکا و ڕوسیا کرد, لە زۆر دۆسیەدا کۆک وهاوڕابون و هەLوێستی خۆیان کردە یەک ، بەڵام لە زۆر مەسەلەی تریش ناکۆک بون بە تایبەتیش لە بارەی وەزعی ناوخۆی یەکێتی ئەوروپا.

هاوسەنگی هێز دروست دەکەن
بەهێزکردن و گەورەکردنی یەکێتی ئەوروپا لە ناو گۆڕەپانی سیاسەتی نێودەوڵەتی وەک جەمسەرێکی بەهێز کە بتوانێت بەرگەی ئەو قەیرانە گەورانە بگرێت، باسێكی گرنگی ئەو کۆبونەوانە بوو و هەردوولا تەبان لەسەر ئەوەی سیاسەتی تازەی جیهان وا دەخوازێت کە هێزیکی تری کارا بێتە مەیدان بۆ دروستکردنی هاوسەنگی هێزو بڕیاردان لە کێشە و قەیرانە جیهانیەکان.

ئەڵمانیا و فەرەنسا پەیمانیان دا
ئەو دوو سەرۆکە پێیان وایە، تا ئێستا توانا و لیاقەی ئەوروپیەکان لە چارەسەرکردنی تەنگژە و قەیرانەکان بۆ وڵاتانی جیهان تاقی نەکراوەتەوەو لە ناوخۆی وڵاتانی ئەندامیش گومان هەیە لەسەر ئەو توانایە و وەستان بەرامبەر بە هێزە نێودەوڵەتیەکان ، بەڵام ئەوان دڵنیان ئەگەر سەرۆکی وڵاتانی ئەندام لە ناو یەکێتیەکە بخوازن، ئەوە دەکرێ و دوا هەنگاوەکانی ئەو ڕێگایەش لەهەریەک لە ئەڵمانیا و فەرەنسا وەک دوو وڵاتی گەورە و بەهێز و دەوڵەمەندی ناو یەکێتیەکە دەستی پێکردوە.

چاکسازی لە ناو یەکێتی ئەوروپا
ئەو دۆسیە گرنگەی کە ناکۆیان لەسەری هەیە مەسەلەی چاکسازی ئابووریە لە ناو یەکێتیەکە، فەرەنسا پرۆژەیەکی پێشکەشکردوەو دەیەوێت وەزارەتێکی تایبەت بە ئابووری بۆ یەکێتیی ئەوروپا بنیات بنێ و کاری دارایی و ئابووری هەموو وڵاتان رایی بکات و لەڕێی کردنەوەی سەندوقێکی دارایی گەورە، گەشە بە پرۆژەکانی بەرهەمهێنان بداو بودجەیەکی تایبەتیشی بۆ تەرخان بکات، مێرکل و پارتەکەی پێی ڕازی نین و تێبینی زۆریان لەسەری هەیە، بە تایبەتیش لەیەکگرتویی بانک و ئابووری و ئاڵوگۆری بازرگانی نێوان وڵاتاندا بیروبۆچۆنی لێک جیایان هەیە، لەگەڵ ئەوەش مێرکل بەدوری نازانێت کە لێک نزیکببنەوە و هەڵوێست و بۆچوونی خۆیان یەکبخەن.

لەسەر ترمپ هەلوێستیان جیایە
هەرچەندە لەڕووی سەربازیەوە بە پێچەوانەی ئەڵمانیا، فەرەنسا پشتیوانی خۆی بۆ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا دووپاتکردەوە لە موشەک بارانکردنی ڕژێمی سوریا و ئامادەیی بەشداری سەربازیشی نیشانداوە کەچی ئەڵمانیا بێلایەنی و ێیدەنگی هەڵبژاردوە لەو مەسەلەیە و بەهیچ شێوەیەک نایەوێت سوپاکەی لە یەکلایی کردنەوەی قەیرانی سوریا بەکاربێنێت ، ئەمە بۆتە جیاوازی و کێشەیەکی تر لەبەردەم پرۆسەی بەهێزکردن و چاکسازیکردنی یەکێتی ئەوروپا، بەڵام هەردوولایان پەیمانیان داوە کە خاڵە لێکجیاکەرەوەکان چارەسەر بکەن و تەکانێک بددەنە بەر یەکێتی ئەوروپا و وەک هێزێکی نێودەوڵەتی کارا و مەزن نمایشی بکەن.

دانوستان لە جیاتی چەک
لەو دیدار و کۆبونەوەدا داوایان لە وڵاتانی ئەندام کرد بودجەکانیان کەم بکەنەوەو چاکسازی لەبواری ئابووری وڵاتانیان بکەن، ئاماژەشیان بەپلانی خۆیان کرد بۆ نەخشە ڕێگای بەرەنگاربونەوەی یەکێتیەکە لە هەمبەر سیاسەتی نوێی جیهان لە ڕووی ژینگە و تەکنەلۆژیا و ئابووری بازرگانی و فۆرمەلەکردنەوەی چۆنیەتی چارەکردنی قەیرانە جیهانیەکان تا لەجیاتی ئەوەی بە زەبری چەک و توندوتیژی زمانی گفتوگۆ و دانوستانی ئاشتی ببێتە دروشمی هەموو جیهان.

سەرچاوە: کەناڵەکانی میدیای ئەڵمانیا

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*