سەرەکی » هەمەڕەنگ » لە بەشی دووەمی فیلمێکی نوێدا رۆڵ دەبینێت

لە بەشی دووەمی فیلمێکی نوێدا رۆڵ دەبینێت

کۆمپانیای یۆنیڤێرسل رایگەیاندووە کە دەستیکردووە بە بەرهەمهێنانی بەشی دووەمی فیلمی Mamma Mia: Here We Go  کە بەشی یەکەمی 10ساڵ لەمەوبەر بەرهەمهاتووەو بڕی 600ملیۆن دۆلار داهاتی کۆکردۆتەوەو کاندیدیش بووە بۆ بەدەستهێنانی دوو خەڵاتی گۆڵدن گڵۆپ.
هەروەها کۆمپانیاکە رایگەیاندووە کە لەبەشی دووەمی فیلمەکەدا میریل ستریپ ئەستێرەی دیاری سینەمای جیهان رۆڵی سەرەکی دەبینێت‌‌و بڕیارە لەسەرەتای ساڵی نوێدا فیلمەکە تەواوببێت‌و بچێتە سەر شاشەی سینەماکان.
چیرۆکی فیلمەکە باس لەدوو سەردەمی جیا دەکات، کە چۆن رابردوو کاریگەریی لەسەر ئێستامان هەیە، ئەویش لەڕێگەی کەسەکانەوە کە لەتەمەنی لاوێتیدا چۆنن‌و پاشان کە دەچنە تەمەنەوە چییان لێدێت.
شایانی باسە لەم فیلمەدا شانبەشانی میریل ستریپ جەندین ئەکتەری تر رۆڵدەبینن لەوانە: کۆلین فێرس، ئاماندا سیفرید، دۆمینیک کوپەر، لیلی جیمس.

 327 جار بینراوە